یه‌كه‌یه‌كی پاڵاوتن بۆ پاڵاوگه‌ی كه‌ركووك زیاد كرا
تا كۆتایی ئه‌مساڵ پێداویستییه‌كانی نه‌وتی كه‌ركووك پڕده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی بڵاویكردەوە, یه‌كه‌یه‌كی دیكه‌ی پاڵاوتن بۆ پاڵاوتگه‌ی نه‌وتی كه‌ركووك كه‌وته كاركردن.
جه‌بار لعێبی وه‌زیری نه‌وتی عێراق بروسكه‌یه‌كی ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی كردووه رایگه‌یاندووه یه‌كه‌یه‌كی پاڵاوتنی به‌رهه‌مه نه‌وتی بۆ پاڵاوگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك كه‌وته‌كار كردن وتوانای پاڵاوتنی 10 ھەزار به‌رمیله له رۆژێكدا.
به‌مه‌ش پاڵاوگه‌كه ده‌توانێت له رۆژێكدا 40 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت پاڵاوته بكات، ھەروەھا تا كۆتایی ئه‌مساڵیش یه‌كه‌یه‌كی دیكه‌ش داده‌مه‌زرێنێت تا ته‌واوی پێداویستییه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك پڕبكرێته‌وه.