هێمن هه‌ورامى: شاندى 21 وڵات له ميونشن سه‌ربه‌خۆيى كوردستانيان ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه
يه‌كه‌م قسه‌ى سه‌رۆك بارزانى ئه‌وه بووه، كه عێراقى دواى داعش نابێت وه‌ك پێش داعش بێت
K24 – هه‌ولێر:
هێمن هه‌ورامی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له ميانى دیداری سلێمانیدا و له گفتوگۆیه‌كی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ كوردستان24 رايگه‌ياند، شاندی هه‌رێمی كوردستان له میونشن 21 دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چه‌ندین شاندی باڵای جیهانیدا سازكرد و هیچ له‌و شاندانه‌ش، مژاری سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانیان ره‌تنه‌كردووه‌ته‌وه و ته‌واوی شانده‌كانیش، هه‌رێمی كوردستان به هاوپه‌یمانێكی ستراتیژی ده‌زانن.
هێمن هه‌ورامى گوتيشى: يه‌كه‌م قسه‌ى سه‌رۆك بارزانى ئه‌وه بووه، كه عێراقى دواى داعش نابێت وه‌ك پێش داعش بێت و كورد مافى خۆيه‌تى بڕيار له چاره‌نووسى بدات.