شاندێكى ئه‌مريكى له هه‌رێمى كوردستان له ره‌وشى هه‌رێم و ئه‌گه‌رى سه‌ربه‌خۆيى ده‌كۆڵنه‌وه
په‌يمانگه‌ى ئه‌مريكا بۆ لێكۆڵينه‌وه شاندێكى به سه‌رۆكايه‌تى مايكڵ نايتس
K24 – سلێمانى:
په‌يمانگه‌ى ئه‌مريكا بۆ لێكۆڵينه‌وه شاندێكى به سه‌رۆكايه‌تى مايكڵ نايتس، ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى توێژينه‌وه له باره‌ى پێويستييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن.
مايكڵ نايتس له په‌راوێزى كاره‌كانى پێنجه‌م ديدارى سلێمانى بۆ كوردستان 24 رايگه‌ياند، هاتووم بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده دياره‌كان كۆببينه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێويستى ئه‌وان بزانين به تايبه‌تى له رووى ئه‌منييه‌وه و كار بۆ ئه‌وه بكه‌ين بزانين چۆن له‌گه‌ڵ ئيداره‌ى نوێى ئه‌مريكا كار بكه‌ين.
گوتيشى: هه‌ندێك لايه‌نه‌كانى حكومه‌تى ئه‌مريكا تا ئێستا روون نيين و هه‌ندێك پۆست ماون و پڕ نه‌كراونه‌ته‌وه و تا ئێستا زۆر هاوڕێيانه ده‌رده‌كه‌ون و ده‌يانه‌وێت يارمه‌تى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان بكه‌ن و ده‌بێت ئه‌وه بزانين ئايا بوونێكى ههميشهيى سه‌ربازى ئه‌مريكا لێره ده‌بێت يان نابێت.
هه‌روه‌ها گوتى: كورد ئه‌و مافه‌ى هه‌يه بڕيار له چاره‌نووسى خۆى بدات و له واشنتن هه‌مووان ئه‌و بڕوايه‌يان هه‌يه و واشنتن بير له‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر كورد سه‌ربه‌خۆ بێت ده‌توانێت بمێنێته‌وه و واشنتنيش پشتيوان ده‌بێت و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وتوێژ له‌گه‌ڵ وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كات.