رۆژنامه‌وانێكى توركيا: پێويسته هه‌رێم رۆڵى له پرۆسه‌ى ئاشتى توركيا هه‌بێت
توركيا به قۆناغێكى هه‌ستياردا گوزه‌ر ده‌كات.
K24 – سلێمانى:
له په‌راوێزى پێنجه‌م ديدارى سلێمانى، له ههڤپهيڤينێكى تايبه‌ت به كوردستان 24، ئاسلن ئایدن تاشباش، رۆژنامه‌وانى رۆژنامه‌ى جمهوريه‌تى توركيا و ئه‌ندامى كۆميسيۆنێكى بريتانى بۆ كاروبارى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست رايگه‌ياند، توركيا به قۆناغێكى هه‌ستياردا گوزه‌ر ده‌كات.
گوتيشى: كاتێكى گوماناوى و شلۆقه و كێشه‌ى كورديش يه‌كێكه له كێشه گرنگه‌كان و 10 ساڵ به‌ر له ئێستا پرۆسه‌كه كاراتر بوو، ئێستا له برى پێشكه‌وتن گه‌ڕانه‌وه و دواكه‌وتن له پرۆسه‌ى چاره‌سه‌رى پرسى كورد هه‌يه. به تايبه‌تى دواى كوده‌تاكه و پرسى ريفراندۆميش له ناوه‌ڕاستدا وه‌ستاوه و هه‌ندێك دژايهتى ده‌كه‌ن و هه‌ندێكيشيان هێشتا بڕياريان نه‌داوه چى بكه‌ن، بۆيه ده‌كرێت، ده‌نگدانه‌كه به به‌ڵێ بێت يان نه‌خێر به‌ڕێوه بچێت.
هه‌روه‌ها گوتيشى: پێويسته ئێمه سوود له ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان وه‌ربگرين بۆ ئه‌وه‌ى كێشه‌ى كورد له توركيا چاره‌سه‌ر بكه‌ين.
ئه‌وه‌شى گوت: پێويسته هه‌رێمى كوردستان رۆڵى هه‌بێت له هێنانه‌دى چاره‌سه‌رى ئاشتييانه بۆ پرسى كورد له توركيا و په‌كه‌كه ده‌بێت ئاگربه‌ست رابگه‌يه‌نێت و ئه‌ردۆغانيش ده‌بێت ئاماژه‌يه‌ك پيشان بدات بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى ئاشتييانه.