باڵيۆزى يه‌كێتى ئه‌وروپا: ئێمه هاوخه‌مى كوردين له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا
يه‌كێتى ئه‌وروپا سوپاسى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
K24 – سلێمانى:
پاتریك سیمۆنێك باڵوێزی یەكێتی ئەوروپا لە عێراق، له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان24، رايگه‌ياند، يه‌كێتى ئه‌وروپا هاوخه‌مى كورده له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا.
گوتيشى: ده‌مانه‌وێت سوپاسگوزارى يه‌كێتى ئه‌وروپا بۆ رووحى هاريكارى كورد له ناوچه‌كه و رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بگه‌يه‌نين.
روونيشيكرده‌وه، يه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌يه‌وێت هاوكارييه مرۆييه‌كان به‌رده‌وام بن و ئه‌و خه‌ڵكه ئاواره‌ى له كوردستان و ناوچه‌كانى ديكه‌ن، زياتر هاوكارى بكرێن و له‌و رێگهيهشدا ئێمه سه‌رقاڵى درووستكردن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى نه‌خۆشخانه گشتييهكانين و زۆر گرنگى به كوردستان ده‌ده‌ين چونكه ئێوه قوربانى زۆرتان داوه بۆ هاوكاريكردنى خه‌ڵكانى ديكه و لێقه‌وماوان و سووپاس بۆ ئه‌و هاوكاريانهتان.
روونيشيكرده‌وه، له رابردوودا زياتر له سه‌دا 18ى هاوكارييه‌كان بۆ هه‌رێمى كوردستان ته‌رخانكراوه و به‌رده‌واميش ده‌بين و هه‌وڵده‌ده‌ين هاوكارييه مرۆييه‌كان زياتر بكه‌ين.