نه‌وت نزمترین نرخی ئه‌مساڵی تۆماركرد
نرخی نه‌وت 5% دابه‌زی
K24 - ھەولێر
نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا به‌رێژه‌ی 5% دابه‌زی و نزمترین نرخی له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا تۆماركرد.
به‌كاریگه‌ری زیادبوونی نه‌وتی یه‌ده‌گ كراوی ئه‌مریكا نرخی نه‌وت دابه‌زینێكی پێوانه‌یی تۆماركرد و گه‌یشته‌وه نزمترین نرخ له‌ماوه‌ی 100 رۆژی رابردوودا، به‌جۆرێك له ئاڵوگۆڕی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به 53 دۆلار‌و 44 سه‌نت فرۆشراو نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش بۆ 50 دۆلار‌و 28 سه‌نت داكه‌وت.
دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌كاتێكدایه كه په‌یمانگای نه‌وتی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، نه‌وتی یهدهگركراو به‌بڕی 8 ملیۆن 200 هه‌زار به‌رمیل زیادیكردووه، ئه‌مه‌ش چوارهێنده‌ی ئه‌و بڕه بووه كه پێشبینی بۆ كرابوو ئه‌مه‌ش نرخی نه‌وتی له‌بازاڕه‌كاندا دابه‌زاند.