خەڵكی مووسڵ نەھامەتیەكانی ژێر دەستی داعش دەگێڕنەوە

"داعش ئێمەی وێرانكرد، سێ مانگە تامی گۆشتمان نەكردووە و ئیستا بەوە رازین گەر بەتاتەشمان ھەبێت بیخۆین"

K24 - مووسڵ

تا دێت ژمارەی ئاوارەكانی مووسڵ زیاد دەبێت و لەگەڵ نزیكبوونەوەی ھێزە عێراقییەكان لە گەڕەكەكانیان، خەڵكی مووسڵ ھەوڵدەدەن ژێر دەسەڵاتی داعش جێبھێڵن و روو لەناوچە ئارامەكان بكەن، ئەوان چەندین نەھامەتی ژێر دەستی داعش دەگێڕنەوە.

ھاووڵاتیەكی مووسڵ بە چاوی فرمێسكەوە بۆ كوردستان24 دوا گوتی: "داعش ئێمەی وێرانكرد، سێ مانگە تامی گۆشتمان نەكردووە و ئیستا بەوە رازین گەر بەتاتەشمان ھەبێت بیخۆین".