حكوومه‌ت 15 ملیۆن دۆلار ده‌داته كۆمپانیای گه‌لف كیستۆن
K24 - هه‌ولێر:
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پانزه ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی داوه‌ته كۆمپانیای گۆڵف كیستۆن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی كۆمپانیای گه‌ڵف كیستۆن، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 15 ملیۆن دۆلاری دیكه‌ی پێداون وه‌كو شایسته‌ی دارایی و ده‌ستهه‌قی ده‌رهێنانی نه‌وت له كێڵگه‌ی نه‌وتی شێخان له مانگی دوانزه‌ی سالی رابردوو.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه كه هێشتا نزیكه‌ی 222 ملیۆن دۆلاری دیكه‌یان لای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه به‌های پشكه‌كانی كۆمپانیای گه‌لف كیستۆن له‌سه‌دا سفر و پۆینت هه‌شتی نرخه‌كانیان له ده‌ستداوه.