كۆچی به كۆمه‌ڵی ئه‌ستێره‌كانی ئارسێناڵ ئاشكرا ده‌بێت
3 ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه بڕیاری ڕۆیشتنیان داوه
دوای ماڵئاواییه شه‌رمه‌زارییه‌كه‌ی ئارسێناڵ له چامپیۆنزلیگ و شكسته گه‌وره‌كه‌ی یانه‌كه‌ش له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول، جۆرێك له نیگه‌رانی گه‌وره له نێو ئه‌ستێره‌كانی یانه‌كه ڕوویداوه و چه‌ندان یاریزان بڕیاری رۆیشتنیانداوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 10 ئاداری 2017، پێگه‌ی تێلێگرافی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه 3 ئه‌ستێره‌ی دیاری یانه‌كه هاوشانی ئارسن ڤینگه‌ر له كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ریزه‌كانی ئارسێناڵ جێده‌هێڵن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، (مه‌سعوود ئۆزیل، ئه‌لێكسیس سانچێز و چامپه‌رلین) بڕیاری كۆتاییانداوه و له گواستنه‌وه‌ی هاوینه جانتاكانیان به‌ره‌و یانه‌یه‌كی دیكه ده‌پێچینه‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، مه‌سعوود ئۆزیل له چوونی بۆ بایرن میونشن نزیكه، هه‌ڵبه‌ت باس له گه‌ڕانه‌وه‌ی سانچێزیش بۆ بارسێلۆنا ده‌كه‌ن.
ئارسێناڵ له ریزبه‌ندی 4 یانه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی پرێمه‌رلیگ نه‌ماوه و به 50 خاڵ بۆ خانه‌ی پێنجه‌م دابه‌زیوه، بڕیاریش سبه‌ی شه‌ممه له كاتژمێر 20:30 له چاره‌گی كۆتایی جامی یه‌كییه‌تیی ئینگلته‌را میوانداریی یانه‌ی لینكۆڵن سیتی بكات.