بارسێلۆنا مه‌رجه‌كه‌ی مێسی جێبه‌جێ ده‌كات
كارگێرانی بارسێلۆنا هیچ ده‌رفه‌تێكیان بۆ ڕه‌تكردنه‌وه نه‌هێشتۆته‌وه
یانه‌ی بارسێلۆنا، ئاماده‌یه مووچه‌یه‌كی خه‌یاڵی پێشكه‌شی لیۆنێل مێسی بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له ریزی یانه‌كه بمێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 11 ئاداری 2017، له هه‌واڵێكی تایبه‌تی رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپیۆرتیڤۆی نزیك له یانه كه‌ته‌لۆنیه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه كه ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی بلاوگرانا ئاماده‌یه ساڵانه40 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مووچه پێشكه‌شی لیۆ مێسی بكات بۆ ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسا نوێ بكاته‌وه كه مێسی تا ئێستا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بارسا نوێ نه‌كردووه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه بارتۆمیۆ ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خۆرخێی باوكی مێسی كۆبووه‌ته‌وه و له‌چه‌ند رۆژی داهاتوو گفتوگۆكانیان ده‌ست پێده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌م نرخه هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ رازینه‌بوون و ره‌تكردنه‌وه نه‌هێشتۆته‌وه و پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌یه‌كی نزیك گرێبه‌سته نوێیه‌كه‌ی رابگه‌یه‌نێت.
گرێبه‌سته‌كه‌ی لیۆنێل مێسی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا هاوینی2018 كۆتایی دێت و له ئێستاوه چه‌ندین یانه له‌سه‌ر هێڵن بۆ ئه‌وه‌ی مێسی بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان، دیارترینیان یانه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی، پاریس سانجێرمان و ئینته‌ر میلانه.