له سلێمانی ته‌قه له ماڵی رۆژنامه‌نووسێك ده‌كرێت
"بێ ئێمهكهی سلێمانی" ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌نته‌ری میترۆ، بۆ داكۆكیكی له مافی رۆژنامه‌وانان له هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، گرووپێك چه‌كداری نه‌ناسراو، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له سلێمانی ته‌قه له ماڵی رۆژنامه‌وانێك ده‌كه‌ن.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆ، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان 24 كه‌وتووه، ئێواره‌ی رۆژی 10ی ئادار/ مارسی 2017، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو، ته‌قه‌یان له ماڵی رۆژنامه‌نووس (هێمن كه‌ریم سه‌باح) كردووه، له گه‌ڕه‌كی ئیبراهیم ئه‌حمه‌دی شاری سلێمانی.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌نته‌ری میترۆدا هاتووه: "به گوێره‌ی قسه‌ی شایه‌تحاڵان، چه‌كداره‌كان ئۆتۆمبێلێكی BMWى سپییان پێبووه" و رووداوه‌كه‌ش كاتژمێر 8:45 خووله‌كی دوێنێ شه‌و بووه، هیچ زیانێكی گیانیش له رووداوه‌كه نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
هێمن كه‌ریم، پێشتر سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری فشار بووه و ئێستاش سه‌رۆكی رێكخراوی فشاره، كه تایبه‌ته به پرسه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.