محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم كۆچی دواییكرد
نووسه‌ر و وه‌گێڕ و لێكۆڵه‌رێكی ناوداری كورد بوو
K24 - هه‌ولیر:
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم "حه‌مه‌ی مه‌لا كه‌ریم" نوسه‌رو وه‌رگێڕی ناوداری كورد، كۆچی دواییكرد.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم له 14/8/1931 له ناوچه‌ی هه‌ورامان له‌دایكبووه، كوڕی زانای گه‌وره‌ی كورد، مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیسه، ساڵانێكی زۆره نه‌خۆشه و ئه‌مرۆ له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا كۆچی دواییكردووه، و بڕیاره له شاری سلێمانی به‌خاك بسپێردرێت.
ئه‌و نووسه‌رو وه‌رگێڕێكی كورد بوو، خوێندنی لای باوكی و مه‌لای ناوچه‌كه‌یان ده‌ستپێكرد و دوای ئه‌وه‌ی هاتوونه‌ته شاری سالێمانی، به‌رده‌وامی به خوێندنداوه و بووه به زانایه‌كی ئایینی.
محه‌مه‌دی مه‌لا كه‌ریم له ساڵی 1953 بۆ 1954 به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جوڵانه‌وه‌ی ئاشتی چالاكی نووانده و كه‌سێكی كارابووه، له‌لایه‌ن حكومه‌تی پاشایه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه‌وه ده‌ستگیركراوه.
له‌ساڵی 1949وه ده‌ستی كردووه به‌نوسین، ئه‌و سه‌رده‌مه بابه‌ته‌كانی له‌ڕۆژنامه‌ی ( نه‌دا و ژین )دا بڵاوده‌كرده‌وه.
یه‌كه‌مین كتێبی له ساڵی 1951 له بواری ره‌خنه‌دا نووسیووه و چه‌ندین كتێبی له بواره‌كانی ، نه‌ته‌وه‌یی و ئایینی و سیاسی و شیعر و ئه‌ده‌بدا به‌چاپ گه‌یاندووه.
جگه له‌وانه له بواری وه‌رگێران و لێكۆڵینه‌وه‌دا كاریكردووه و بۆ لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی دیوانه‌كانی گه‌وره شاعیرانی كورد، له‌گه‌ڵ مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم موده‌ڕیسی باوكی‌دا كاریكردووه و جێگه‌ی ده‌ستیان له دیوانه‌كانی "نالی، سالم، كوردی، مه‌حوی"دا دیاره.