ئه‌مشه‌و یارییه‌كی ئاگر به‌ڕێوه‌یه
مۆرینهۆ مه‌ترسییه‌كانی خۆی دركاند و كۆنتی هاته ده‌نگ
له چاره‌گی كۆتایی جامی فا، ئه‌مشه‌و یاریگه‌ی ستامفۆرد بریج له له‌نده‌ن له كاتژمێر 22:45 خوله‌كی شه‌و ده‌بێته گۆڕه‌پانی یارییه ئاگرینه‌كه‌ی نێوان چێڵسی و مانچێسته‌ر یونایتد.
كۆنتی كلیلی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئاشكرا ده‌كات
ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی راهێنه‌ری ئیتاڵی یانه‌ی چێڵسی له لێدوانێكدا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه هیوایه‌كی زۆری له‌سه‌ر نگۆڵۆ كانتی ناوه‌ڕاستكاری یانه‌كه‌ی هه‌ڵچنییه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئێمه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شه‌یتانه سووره‌كان ئاماده‌ین و پشتمان به كانتی قایمه، چونكه ئه‌و یاریزانه توانایه‌كی زۆری له پچڕاندنی هێرشه‌كانی به‌رامبه‌ر و گۆڕینی به هێرشی پێچه‌وانه‌وه هه‌یه.
پادشای شه‌یتانه‌كان ئاماده نابێت
مۆرینهۆی راهێنه‌ری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و به‌رامبه‌ر چێڵسی، له تواناكانی سوڵتان ئیبراهیمۆڤیچ بێبه‌شه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و یاریزانه به‌هۆی مامه‌ڵه‌ی ناوه‌رزشییه‌وه له لایه‌ن یه‌كییه‌تیی تۆپی پێی ئینگلته‌را بۆ 3 یاری سڕ كراوه.
رۆژنامه‌نووسێكی بریتانیا، (جه‌یمس لینكۆڵ) له نووسینێكدا، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه ئاماده‌نه‌بوونی ئیبراهیمۆڤیچ، شه‌یتانه‌كان له شكست نزیك ده‌كاته‌وه، به‌وپێیه‌ی زڵ‌اتان رۆڵی له سه‌رجه‌م سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هه‌بووه، نه‌بوونی ئه‌م یاریزانه بۆشاییه‌كی گه‌وره له تیپه‌كه‌ی مۆرینهۆ دروست ده‌كات.
مۆرینهۆ ته‌نیا ترسی له‌یه‌ك شكست هه‌یه
مۆرینهۆ كه به (سپێشه‌ڵ وه‌ن) ناسراوه، له پرێس كۆنفرانسێكدا پێش یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، ترسی خۆی له هێڵی به‌رگری جلشینه‌كانی له‌نده‌ن نه‌شارده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه مۆرینهۆ ده‌ڵێت: چێڵسی خاوه‌نی هێڵێكی پته‌وی به‌رگرییه و بڕینی سه‌خته.
هازارد و فیلاینی جه‌نگی پێشوه‌خته‌یان راگه‌یاند
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و، ئه‌ستێره‌كانی هه‌ردوو یانه به لێدوانی جیاواز به‌ره‌نگاری یه‌كتر ده‌بنه‌وه، ئیدین هازارد، ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی یانه‌ی چێڵسی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات كه ئه‌وان بۆ بردنه‌وه دێنه‌وه نێو یاریگه، ده‌شڵێت: ئێمه ئه‌م وه‌رزه شه‌ڕی چنینه‌وه‌ی ناسناوه‌كان ده‌كه‌ین، بردنه‌وه‌شمان له مانچێسته‌ر یونایتد ده‌كه‌ینه ده‌روازیه‌ك بۆ گه‌یشتن به ناسناوی جامی یه‌كییه‌تیی ئینگلیزی.
له به‌رامبه‌ردا، مه‌روان فیلاینی هاونیشتیمانی هازارد، له تویتێكدا گاڵته به هازارد ده‌كات و ده‌نووسێت: دیاره ئێمه بۆ گه‌شتكردن رووده‌كه‌ینه له‌نده‌ن.
یانه سه‌ركه‌وتووه‌كان
تا ئێستا 3 یانه بلیتی قۆناخی پێشكۆتایی جامی یه‌كییه‌تیی ئینگلته‌رایان بڕیوه كه پێكهاتوون له یانه‌كانی (مانچێسته‌ر سیتی، ئارسێناڵ و تۆتێنهام)، تاكه بلیته‌كه‌ی دیكه‌ش له براوه‌كه‌ی (چێڵسی و مانچێسته‌ر یونایتد) یه‌كلایی ده‌بێته‌وه، كه تێیدا یارییه‌كانی قۆناخی پێشكۆتایی به تیروپشك دیاری ده‌كرێن.