داوای دووباره كردنه‌وه‌ی یاریی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان ده‌كرێت
هه‌ڵمه‌تێكی گه‌وره له‌سه‌ره‌تاسه‌ری جیهان بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی یارییه‌كه دهستپیپێكردووه
سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی بارسێلۆنا به‌سه‌ر پاریس سانجێرمان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه، هه‌ڵبه‌ت ره‌خنه‌یه‌كی زۆریش له ناوبژیوانی یارییه‌كه گێرا، به‌وپێیه‌ی فیكه‌ی دوو لێدانی سزای بۆ بارسێلۆنا لێدا.
ئه‌مرۆ 13 ئاداری 2017، له راپۆرته هه‌واڵێكی پێگه‌ی Goalـی ئینگلیزی‌دا هاتووه كه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان به‌شداربووان ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن و تێدا ده‌نگ بۆ دووباره كردنه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئه‌وانه‌ی داوای دووباره كردنه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌كه‌ن زیاتر له 200 هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاندووه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
له ئێستادا پێگه‌ی Change.orgـی فره‌نسی تایبه‌ت كراوه بۆ تۆماركردنی ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داوای دووباره كردنه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌كه‌ن، كه تێیدا به ناردنی ئیمهیلی خۆت ده‌نگی خۆت ده‌ده‌یت.
له جیهاندا له كاتی رووداوی گه‌وره و شۆك ئه‌مجۆره راپرسی و ده‌نگدانه ئاسایی و سرووشتییه، له ئێستا هه‌مان كار بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی
دۆناڵد تره‌مپ بۆ به‌ریتانیا كراوه، به‌و پێیه ده‌نگۆی هاتنی سه‌رۆكه نوێیه‌كه‌ی ئه‌مریكا له لایه‌ن بریتانیاییهكانهوه ناڕه‌زاییه‌كی زۆری لێكه‌وتۆته‌وه، ئێستا خه‌ڵكی بریتانیا به به‌كارهێنانی هه‌مان سیسته‌م ده‌نگ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن كه سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكه تازه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ بریتانیا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، له ئه‌گه‌ری رێژه‌یه‌كی زۆر به فه‌رمی حكوومه‌ت رێگری له سه‌ردانه‌كه‌ی تره‌مب بۆ وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.