لە نەورۆز ئه‌م ده‌روازه‌ سنوورییانه‌ی رۆژهه‌ڵات بەرووی ھەرێمدا كراوەن

رۆژانە 1500 بارھەڵگری نەوت و كاڵای بازرگانی لەو دوو سنوورەوە ھاتوچۆ دەكەن

K24 - هه‌ولێر:

دەروازە سنوورییەكانی پەروێزخان و خوسرەوەی لە پشووەكانی نەورۆزدا بەرووی ھەرێمی كوردستان و عێراق كراوە دەبن.

جێگری قائیمقامی قەسری شیرینی كرماشان، بە ئاژانسی ئیرنای راگەیاند، ھەردوو دەروازەی سنووری پەرێوزخان و خوسرەوی بۆ ھەناردەی كاڵا و ئاڵوگۆری بازرگانی و ھاتووچۆ، بە رووی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان و عێراقدا كراوە دەبێت.

نعمەتوڵا نازپەروەردە، راشیگەیاندووە ھەموو ئامادەكارییان كردووە بۆ ئەو گەشتیارانەی كە سەردانی ھەرێمی كوردستان دەكەن و گوتیشی: "چاوەڕوان دەكرێ ئەمساڵ ژمارەیەكی زۆر گەشتیار سەردانی پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان بكەن".

بە وتەی قائیمەقامی قەسری شیرین، رۆژانە 1500 بارھەڵگری نەوت و كاڵای بازرگانی لەو دوو سنوورەوە ھاتوچۆ دەكەن و بارزگانی لەگەڵ ھەرێمی كوردستان وعێراق لەم دوو دەروازە سنوورییە لە ئاستێكی بەرزدایە.