داواكاری گشتی یه‌خه‌ی تره‌مپ به‌رنادات
كالیفۆڕنیا دژی بڕیاره نوێیه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا سكاڵا تۆمارده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا، رۆژی 13/3/2017 چووه ریزی ئه‌و ویلایه‌ت و ناوچانه‌ی دژی بریاره نوێیه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ده‌رباره‌ی رێگه‌گرتن له چوونی هاووڵاتیانی 6 وڵاتی زۆرینه موسڵمان ده‌ریكردووه.
پێشتر 7 وڵات بڕیاره‌كه ده‌یگرته‌وه، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره‌یان راگیرا و له بڕیاره نوێیه‌كه‌شدا عێراق ده‌رهێنراوه.
كزاڤییه بیسیرا داواكاری گشتی كالیفۆرنیا به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌رباره‌ی نه‌یاربوونی ویلایه‌ته‌كه‌یان بۆ بڕیاره تازه‌كه‌ی تره‌مپ راگه‌یاندووه و ده‌ڵێت" كالیفۆڕنیا سكاڵای یاسایی به‌رزده‌كاته‌وه و به‌پشتبه‌ستن به ده‌ستوور تانه له بڕیاره نوێیه‌كه‌ی تره‌مپ ده‌دات".
داواكاری گشتی كالیفۆڕنیا له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا ئه‌وه‌شی گوتووه" ئه‌م بریاره‌ی دیكه‌ی تره‌مپ هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشوو وایه و له‌سه‌ر بنه‌مای ئایین و ره‌چه‌ڵه‌ك پێشێلكارییه دژی په‌نابه‌ران".