ریال مه‌درید، مۆراتا له‌گه‌ڵ یاریزانێكی چێڵسی ده‌گۆڕێته‌وه
زێدان گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه‌ی له‌سه‌ر ریال مه‌درید كردۆته مه‌رج
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه هه‌ردوو یانه‌ی ریال مه‌درید و چێڵسی له‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی دوو یاریزان نزیكن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 14 ئاداری 2017، رۆژنامه‌ی ئیلمۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه زێدانی راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی راگه‌یاندووه كه (ئیدین هازارد)ـی به‌لجیكی ده‌وێت.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، زیزۆی راهێنه‌ری ریال مه‌درید ئاماده‌یه له پێناو گواستنه‌وه‌ی هازارد، هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی ئه‌لڤارۆ مۆراتا به چێڵسی بدات، كه تێیدا ئه‌نتۆنیۆ كۆنتی هه‌مان خواستی بۆ مۆراتا هه‌یه، به‌وپێیه‌ی پێشتر له یوڤێنتۆس به‌یه‌كه‌وه بوون.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، هازاردی ته‌مه‌ن 26 ساڵ نرخه‌كه‌ی به 70 ملیۆن یۆرۆ جێگیر كراوه، له به‌رامبه‌ردا نرخی گواستنه‌وه‌ی ئه‌لڤارۆ مۆراتا به 40 ملیۆن یۆرۆ هه‌ژمار كراوه.
هازارد ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ چێڵسی 29 یاری ئه‌نجامداوه و 11 گۆڵی كردووه، له كاتێكدا مۆراتا له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌كان ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 13 گۆڵی كردووه، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه یانه‌كانیان سه‌رلیستی خوله‌كانیان گرتووه، ریال مه‌درید به 62 خاڵ له لوتكه‌ی لالیگا ده‌بینرێت، له‌وكاته‌ی چێڵسی به 66 خاڵ پێشه‌نگی پرێمه‌رلیگی گرتووه.