توونسییهكانی ره‌ققه له به‌غدادی هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه
كۆنتڕۆڵ له ده‌ستی "خه‌لیفه"دا نییه
K24 - هه‌ولێر:
گرووپێكی توونسی، كه به‌رپرسی باڵای داعشن له ره‌ققه‌ی سووریا، له "ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی" هه‌ڵده‌گه‌ڕێنه‌وه و كۆنتڕۆڵی رێكخراوه‌كه‌یان گرتووه‌ته ده‌ست.
به گوێره‌ی وێبسایتی "المیادین"، ئه‌و گرووپه چه‌كداره توونسییه، به‌رپرسی دیار و باڵای ناو رێكخراوی داعشن، به بیانووی "دۆخی ژیانییان" له "خهلیفهكهیان" هه‌ڵگه‌ڕاونه‌ته‌وه.
وێبسایته‌كه، به پشت به‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو شاری ره‌ققه‌ی پایته‌ختی داعش له سووریا، بڵاویكردووه‌ته‌وه، له ئێستادا ره‌ققه له بارودۆخێكی ناجێگیر دایه و ساڵانێكه دۆخی شاره‌كه به‌و شێوه‌یه نه‌بووه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ش، كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، گرفت كه‌وتووه‌ته نێوان ئه‌و گرووپه توونسییهی ناو رێكخراوه‌كه، له‌گه‌ڵ چه‌ند چه‌كدارێكی دیكه‌ی داعش و یه‌كێك له توونسییه‌كان، خۆی له ناو گرووپێكی دیكه‌ی چه‌كداراندا ته‌قاندووه‌ته‌وه، به‌و هۆیه‌وه‌ش نزیكه‌ی 20 چه‌كدار كوژراون.
سه‌رچاوه‌كه دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و گرووپه توونسییه به‌شێكیان چوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ره‌ققه و چیدیكه به‌غدادیش به خه‌لیفه ناناسن و بگره "تهكفیریشیان" كردووه.
ئه‌م دۆخه‌ی ناوخۆی رێكخراوی داعش، هاوكاته له‌گه‌ڵ شكسته‌كانییان له مووسڵی عێراق و هه‌ندێك ناوچه‌ی ریفی حه‌له‌ب له سووریا.