ئاسایشی په‌یه‌ده هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر باره‌گای په‌ده‌كه‌سه
له عاموداش باره‌گاكانی ئه‌و حزبه داده‌خات
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی پارتی یه‌كێتی دیموكرات (په‌یه‌ده) له دێركی رۆژئاوای كوردستان، هه‌ڵده‌كوتێته سه‌ر باره‌گای هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كورد و پارتی دیموكراتی كوردستان – سووریا و سكرتاریه‌تی یه‌كێتی قوتابیان و لاوان.
وێڕای داخستنی باره‌گاكان، چه‌كدارانی په‌یه‌ده كاغه‌زییان له‌سه‌ر ده‌رگاكان هه‌ڵواسیوه و نووسیویانه: "به بڕیاری ده‌سته‌ی داواكار و لێكۆڵینه‌وه داخراوه تا ئه‌و كاته‌ی مۆڵه‌تییان پێده‌درێت".
هه‌روه‌ها نووسینگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی سووریا، له حه‌سه‌كه و عامودا داخران و سه‌رۆكی خۆجێی ئه‌نه‌كه‌سه‌ش له‌لایه‌ن په‌یه‌ده‌وه ده‌ستگیركراوه.
