نرخی نه‌وت رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه
K24 - ھەولێر
به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌گكراوی ئه‌مریكا و كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی وه‌بازاڕخراو، نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا رووی له به‌رزبوونه‌وه كرده‌وه.
له ئاڵۆگۆڕی ئه‌مڕۆی بازاڕه‌كانی نه‌وتدا نرخی نه‌وت رووی له هه‌ڵكشان كرده‌وه‌و نه‌وتی برێنت گه‌یشته‌وه 52 دۆلار 55 سه‌نت و هاوكات نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی تیكساسیش بۆ 49 دۆلار‌و 44 سه‌نت به‌رزبووه‌وه.
به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هاوكاته له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی نه‌وتی یه‌ده‌گكراوی ئهمریكاو هاوكات رێكخراوی ئۆپێكیش رایگه‌یاندووه، به‌رده‌وامبوونی وڵاتان له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می نه‌وتی ده‌بێته هۆی كورتهێنان له نه‌وتی وه‌بازاڕخراو و نرخی نه‌وتیش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.