قاهيره.. كۆڕێك بۆ یادی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێوه‌چوو
پرۆفیسۆرێكی میسری به‌م شێوه‌یه باسی هه‌ڵه‌بجه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مامۆستایه‌كی زانكۆی قاهیره، له كۆڕێكی تایبه‌ت به یادی هه‌ڵه‌بجه، له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، له وه‌سفی ئه‌م شاره‌دا راگه‌یاند، ئەو شارە هەڵسایەوە بۆ ئەوەی باسی چیرۆکی شەهید بوونی لەسەر دەستی دکتاتۆرێك بکات.
دكتۆر جه‌مال یوسف، مامۆستای زانكۆی قاهیره، له‌و كۆڕه‌دا، كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان رێكخرابوو، رایگه‌یاند، له رۆژی 16ی ئادار/ مارسی 1988 رژێمی شۆڤێنی عێراقی دڕندانەترین تاوانی ئەنجامدا.
هه‌روه‌ها ئاماژەی لە بێدەنگی کۆمەڵگه‌ی نیودەوڵەتی کرد، لە روانگەی مرۆڤایەتی و ده‌رنه‌بڕینی هاوسۆزی بۆ ئەو شارە و هۆكاره‌كه‌شی بۆ بەرژەوەندی و پەیوەندی و هاوپەیمانی رژێمی شۆڤێنی ئەوکات گه‌ڕانده‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوییان پێدا.
دكتۆر جه‌مال یوسف, له كۆڕه‌كه‌دا، كه هه‌ریه‌ك له سکرتێری یەکەم و بەرپرسی رۆشنبیری باڵیۆزخانەی عێراقی لە قاهیرە، و نوێنەری یەکێتی نیشتمانی کوردستان و چەندین کەسایەتی سیاسی و رۆشنبیری و رۆژنامەنووس و ئەکادیمی میسری ئاماده‌یبوون، گوتی: "پێویسته هه‌ڵه‌بجه ببێته په‌ند و وانه‌ی لێوه‌فێربین، بۆ ئه‌وه‌ی به‌هار به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی رێگه‌نه‌ده‌ین جارێكی دیكه دیكتاتۆر درووست بێته‌وه".
شێركۆ حه‌بیب، نوێنه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان له قاهیره، تایبه‌ت به كوردستان 24ی راگه‌یاند، سازكردنی ئه‌و كۆڕه تایبه‌ته به هه‌ڵه‌بجه، له چوارچێوه‌ی كاروچالاكی نوێنه‌رایه‌تییه‌كه‌یان دێت له قاهیره و پێشتریش له بۆنه و یاده‌كانی تایبه‌ت به كورد، چالاكی هاوشێوه‌یان ئه‌نجامداوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، كه پێویسته ئه‌وانه‌ی پێشتر ئه‌و تاوانه‌یان سه‌ركۆنه نه‌كرد، جا له‌به‌ر هه‌ر هۆكارێك بێت، ئه‌مڕۆ ئیدانه‌ی بكه‌ن، كه گه‌لی كورد باجه‌كه‌ی داوه.
