ڤيديۆيه‌كى هه‌ڵه‌بجه.. ئه‌و ديمهنانهى پاسدارهكانيشيان گرياند
ده‌ڵێن: كاره‌ساته‌كه زۆر گه‌وره‌تر بوو له‌وه‌ى له رێى وێنه و ڤيديۆوه وه‌ك خۆى پيشان بدرێت.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى ئه‌و گرته ڤيديۆيى و وێنانه‌ى له باره‌ى كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه بڵاوكراونه‌ته‌وه، راستى و گه‌وره‌يى كاره‌ساته‌كه وه‌ك به‌شێك له‌و ميدياكارانه‌ى له ناو رووداوه‌كان بوونه و شاره‌كه‌يان دوايى كيميايبارانكردن بينيوه، ده‌ڵێن: كاره‌ساته‌كه زۆر گه‌وره‌تر بوو له‌وه‌ى له رێى وێنه و ڤيديۆوه وه‌ك خۆى پيشان بدرێت. له‌م گرته ڤيديۆيه‌دا وێڕاى ديمه‌نى ده‌گمه‌نى كاره‌ساته‌كه، دهريشدهكهوێت ئه‌و پاسادارانهى ده‌رده‌كه‌ون، ده‌گرين له تاو ئازارى سوتماككردنى خه‌ڵك و خاكى شاره‌كه.