فڕۆكهوانێكى به‌عس ژماره‌ى ئه‌و بۆمبانه‌ى بۆردومانى هه‌ڵه‌بجه‌يان پێكرا ئاشكرا ده‌كات
له به‌رنامه‌يه‌كى دۆكيۆمێنتارى له باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى و تواناى سه‌ربازى هێزى ئاسمانى عێراق قسه ده‌كات.
K24 – هه‌ولێر:
يه‌كێك له‌و فڕۆكهوانانهى رژێمى به‌عس كه به‌شدارى له بۆردومانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا كردووه، له گرته ڤيديۆيه‌كدا باس له‌وه ده‌كات، له كيميايبارانكردنى هه‌ڵه‌بجه‌دا 20 تا 24 بۆمبى كيميايى به‌كارهێنراوون.
ئه‌و فڕۆكه‌وانه رائيد ئه‌حمه‌د شاكره و دواى به‌جێهێشتنى عێراق له سه‌ره‌تاى نه‌وه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، له به‌رنامه‌يه‌كى دۆكيۆمێنتارى له باره‌ى به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى و تواناى سه‌ربازى هێزى ئاسمانى عێراق قسه ده‌كات.
ئه‌حمه‌د شاكر به زمانى ئينگليزى ده‌ڵێت: ھەر فڕۆكەیەك 3 تا 4 بۆمبی ھەڵگرتبوو، 20 تا 24 بۆمب بەكار ھێنران لە بۆردومانەكان.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره فڕۆكهوانهى به‌عس ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، پێشتر شاره‌كه سوپاى عێراقى تێدا نه‌ماوه و ده‌ڵێت: دەبێت ئەوە بزانن، كە ئێرانییەكان چوونە ھەڵەبجە.
سه‌باره‌ت به جۆرى بۆمبه‌كان و سهرچاوهكانيان ئه‌حمه‌د شاكر ده‌ڵێت: ئەو بۆمبانە لە عێراق دروست كرابوون، ھەندێكیشیان لە دەرەوە ھێنرا بوون، چونكە شێوەو شێوازی دروستكردنیان جیاوازبوو.
له باره‌ى نهێنييه‌كانى هێزى ئاسمانى عێراق و شوێنى درووستكردنى بۆمبه كيمياييه‌كانى رژێمى به‌عس، ئه‌و ئه‌فسه‌ره ده‌ڵێت: زۆر شوێن ھەن لە عێراق كە فڕۆكەوانان نابێت بەسەریدا بفڕن، یان لێی نزیك ببنەوە. واتا ھەندێك شوێنی قەدەغەكراو ھەن لە سەرتا سەری عێراق و فڕۆكە عێراقییەكانی پێ ناگات. پێموایە لە ناو ئەو ناوچانە كارگەیەكە، كە نزیكە لە سامەڕا، یەكێكە لە كارگەكان. (وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ كارگه‌ى پترۆكيميايى سامه‌ڕا و كارگه‌ى ده‌رمان).