جولى ره‌خنه له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان ده‌گرێت
گوتی: نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێكخراوێكه كه‌موكوڕی هه‌یه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجێلینا جولی، ژنه ئه‌كته‌ری خاوه‌ن خه‌ڵاتی ئۆسكار و باڵیۆزی نیازپاكی كۆمسیۆنی باڵای په‌نابه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رايگه‌ياند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا به‌گۆڕینی سیاسه‌تی حكوومه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت.
جولى ره‌خنه‌ى له نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان گرت و گوتی: "نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێكخراوێكه كه‌موكوڕی هه‌یه، چونكه ئێمه دایده‌مه‌زرێنین. جیاوازی له‌گه‌ڵ ئێمه نییه".
ئه‌نجێلینا جولی كه بانگهێشتی كۆنفرانسی ساڵانه‌ی وه‌قفی Sergio Vieira de Mello كرابوو كه له نووسینگه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان لە شاری جنێڤ رێكخرابوو، به‌شێكی زۆری گوتاره‌كه‌ی ته‌رخان كرد بۆ ره‌خنه گرتن له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان.
ئه‌و ژنه ئه‌كته‌ره ئه‌مریكیه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، له سووریادا شه‌ڕی ناوخۆ پێی ناوه‌ته حه‌وته‌مین ساڵه‌وه، له‌وه‌ته‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زراوه تا ئێستا جیهان رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی په‌نابه‌ری بووه‌ته‌وه، زیاتر له 20 ملیۆن كه‌س له یه‌مه‌ن، سۆماڵ، باشوورى سوودان و باكووری خۆرهه‌ڵاتی نێجیریا رووبه‌ڕووی برسێتی و مردن بوونه‌ته‌وه.
جولی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و كۆمه‌ك و هاوكارییه مرۆییانه‌ی نێردراون بۆ ناوچه جیاوازه‌كانی جیهان نیوه‌ی ئه‌و بڕه دابیننه‌كراوه كه بانگه‌وازی بۆ كراوه، ئه‌وه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی رابه‌رایه‌تییه‌كی به‌هێزی نێوده‌وڵه‌تی.
گوتیشی: "نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وڵاتێك نییه. به‌ڵكو شوێنیكه كه وه‌ك نه‌ته‌وه و مرۆڤه‌كان تێيدا كۆبووینه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی جیاوازییه‌كان و هه‌وڵ ده‌درێت كاره هاوبه‌شه‌كان یه‌كبخه‌ن".
هاوكات ئه‌نجێلینا جولی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، كێشه جیهانییه‌كان و ناسه‌قامگیرییه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك خراپ بوون كه پێشتر رووینه‌داوه، داواشی كرد نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان چاكسازی بكات، به پێویستی زانی به‌دیپلۆماسیه‌ت و دانوستانی چڕ كێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت.
گوتیشی: "كه‌س ناتوانێت بڵێت نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تەواو و بێ كه‌موكوڕه. وا نییه. پێویسته هه‌میشه ئه‌وه‌مان له‌بیربێت كه بۆچی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دامه‌زرا و پێویستی چی بوو، پێویسته به‌رپرسیارێتی جددی بگرینه ئه‌ستۆ. نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رێكخراوێكه كه‌موكوڕی هه‌یه، چونكه ئێمه دایده‌مه‌زرێنین. جیاوازی له‌گه‌ڵ ئێمه نییه. نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ته‌نیا به‌گۆڕینی سیاسه‌تی حكوومه‌ته‌كان ده‌گۆڕێت. وه‌ك هاووڵاتییان ئێمه‌یش داوای ئه‌وه له حكوومه‌ته‌كانمان ده‌كه‌ین".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ