ناوى سهركهوتووانى تيروپشكى فه‌ريزه‌ى حه‌ج راده‌گه‌يه‌ندرێت
ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج تۆمار كردووه
K24 – هه‌ولێر:
له ئاگادارينامه‌يه‌كدا بۆ ئه‌وانه‌ی ناوی خۆیان بۆ ئه‌نجامدانی فه‌ریزه‌ی حه‌ج تۆمار كردووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف رايگه‌ياندووه، "رۆژی یه‌كشه‌ممه رێكه‌وتی 19/3/2017 كاتژمێر (09:30)ی سه‌رله‌به‌یانی تیروپشكی بۆ حاجییان سه‌رتاسه‌ری هه‌رێم ئه‌نجام ده‌درێت بۆ ساڵانی 2017،2018،2019".
هه‌روه‌ها هاتووه: "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاگاداری هاووڵاتیان ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وا له‌ڕێگه‌ی ماڵپه‌ری فه‌رمی وه‌زاره‌ت (mera-krg.org)ناوه‌كان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه".