بۆردومانكرد‌نی مزگه‌وتێك له سوریا زیاتر له 40 كه‌س ده‌كوژێت
فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا هێرشێكیان له‌و ناوچه‌یه ئه‌نجامداوه
K24 – هه‌ولێر
روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌ی 42 كه‌س له ئه‌نجامی بۆردومانكرد‌نی مزگه‌وتێك له گوندێكی نێوان حه‌له‌ب و ئیدلب له باكووری رۆژئاوای سوریا كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌شی بریندار بوون.
به پێی هه‌واڵێكی رۆیته‌رز، مزگه‌وتی گوندی ئه‌لجینا له باشووری رۆژئاوای عه‌تریب له نزیك شاری ئیدلب كراوه‌ته ئامانج.
له لایه‌كی تره‌وه سوپای ئه‌مریكا رایگه‌یاند رۆژی پێنجشه‌ممه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدارانی قاعیده له پارێزگای ئیدلب و چه‌ندین چه‌كداریان كوشتووه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه مه‌به‌ستی ئه‌و هێرشه‌یه كه روانگه‌ی سوری بۆ مافی مرۆڤ باسی لێوه كردووه.
به‌یاننامه‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی سوپای ئه‌مریكا له‌باره‌ی بۆردومانه‌كه ده‌ڵێت هیچ هاووڵاتییه‌ك سڤیل نه‌بووه‌ته قوربانی.
پاش ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له شاری حه‌ڵه‌ب ده‌ركرن، له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به‌ره‌و ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگای ئیدلب چوون و گوندی جینا یه‌كێ له گونده‌كانی ژێر كۆنترۆڵ چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن دایه.