ھێزه‌كانی عێراق به‌ره‌و موسڵی كۆن پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن
ئاماده‌كاری كراوه بۆ چوونه ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵی كۆن
K24 – هه‌ولێر
فه‌ریق رائید شاكر جه‌وده‌ت رایگه‌یاند هێزه‌كانی پۆلیسی فیدراڵ له ناوچه‌ی پردی كۆن كۆبوونه‌ته‌وه و ئاماده‌ن بۆ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان به‌ره‌و موسڵی كۆن.
گوتیشی هێزه‌كانیان به به‌شداری فڕۆكه و تۆپخانه‌ی به‌ره‌و گه‌ڕه‌كه‌كانی موسڵی كۆن پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستیان به تۆپبارانكردنی پێگه‌كانی داعش له ده‌وروبه‌ری حه‌دبا، "راس الخور " و "باب البيض" كردووه.
هه‌ر پاش لێدوانی ئه‌م به‌رپرسه سه‌ربازییه، هێزه‌كانی عێراق چوونه‌ته ناو گه‌ڕه‌كی ریساڵه له رۆژئاوای موسڵ و گه‌ڕه‌كی عه‌داڵه و مزگه‌وتی پاشا و بازاری "باب سه‌را"یان كۆنترۆڵكرد
ئۆپەراسیۆنی رۆژئاوای موسڵ رۆژی 19 شوباتی 2017 دەستیپێكرد و ھەر یەك لە ھێزەكانی سوپا و پۆلیسی فیدراڵ و حەشدی شەعبی بەشداری ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ دەكەن.
رۆژئاوای مووسڵ زیاتر لە 35 گەڕەك لە خۆ دەگرێت و 40% شارەكە پێكدەھێنێت و پێشبینی دەكرێت 650 ھەزار كەس لەو بەشەی شارەكە لە ژێر دەسەڵاتی داعشدا بن و تا ئێستا زیاتر له 60% رۆژئاوای شاره‌كه له لایه‌ن هێزه‌كانی عێراق كۆنترۆڵكراوه‌ته‌وه.
ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ رۆژی 17 تشرینی یه‌كه‌می 2016 به به‌شداری 100 هه‌زار كه‌س له هێزه‌كانی عێراقی و كوردستانی ده‌ستیپێكرد، پاش ئەوەی بەشێكی زۆری ناوچەكانی دەوروبەری مووسڵ لە لایەن پێشمەرگە كۆنترۆڵكران، دوای زیاتر لە سێ مانگ دژە تیرۆری عێراق كۆنترۆڵكردنی رۆژھەڵاتی شارەكەی راگەیاند.