ئه‌و په‌یكه‌رانه‌ی داعش شكاندی ساخته بوون
بزانه داعش چی له شوێنه‌واره مێژووییه‌كانی مووسڵ كردووه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌له‌ڤزیۆنی "CNN"ی ئه‌مه‌ریكی، له راپۆرتێكدا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئه‌و په‌یكه‌ره مێژووییانه‌ی داعش له مووسڵ شكاندوویه‌تی، راسته‌قینه نییه و مه‌به‌ست له بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی تێكشكاندنییان، ئه‌وه‌یه دواتر داعش بتوانێت راسته‌قینه‌كان بفرۆشێته‌وه.
CNN له سه‌ر زاری چه‌ند به‌رپرسێكی عێراقی، كه نه‌یانویستووه ناوه‌كانییان ئاشكرا بكرێت، بڵاویكردووه‌ته‌وه، شاره‌زایان به وردی له‌و گرته ڤیدیۆییانه‌یان كۆڵیوه‌ته‌وه، كه تێیدا داعش، ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییانه ده‌شكێنێت.
ئه‌و سایته ئه‌مه‌ریكییه، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، شاره‌زایان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، هه‌ندێك له‌و په‌یكه‌ره مێژووییانه، كه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه، شكێندراون، ساخته بوونه و له گه‌چ درووستكراون، بۆ ئه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه بتوانێت، دواتر په‌یكه‌ره راسته‌قینه‌كان به بباته ده‌ره‌وه‌ی عێراق و بیانفرۆشێت.
سایته‌كه ئه‌وه‌شی بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه په‌یكه‌ره قه‌باره بچووكه‌كان نه‌شكێنراون، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ساخته‌بوونی په‌یكه شكێندراوه‌كان.
رێكخراوی داعش، مانگی شوبات/ فێبرایه‌ری 2015، گرته‌ی ڤیدیۆیی شكاندنی په‌یكه‌ر و پارچه مێژووییه‌كانی مۆزه‌خانه‌ی مووسڵی بڵاوكرده‌وه.