به‌هۆی شه‌ڕی ئاڵۆزییه‌كانی خانه‌سۆر خه‌ڵك ئاواره ده‌بنه‌وه
ده‌چنه‌وه سه‌ر چیای شنگال
K24 - شنگال:
ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییانه‌ی كه له ماوه‌ی رابردوو، به ده‌ستپێشخه‌ری هێزه‌كانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه), له كۆمه‌ڵگه‌ی خانه‌سۆری سه‌ر به شاره‌دێی سنوونێ روویدا، بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه هاوشێوه‌ی 3ى ئابی 2014، خه‌ڵك ئاواره‌ی چیای شنگال ببێت.
گوڵی قاسم, یه‌كێك له‌و ئاوارانه, كه ئێستا چووه‌ته چیای شنگال وئاماژه به‌وه ده‌كات، ره‌وشی ئه‌وان خراپه و هه‌موو ئومێدی ئه‌و ئه‌وه‌یه خێوه‌تێكی ده‌ست بكه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی منداڵه‌كانی تێدا بحه‌وێنێته‌وه.