كوردستان تی ڤی: له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی له كچه په‌یامنێرێكمان دراوه
"به‌هۆیه‌وه پێنج كاتژمێر بێ هۆش بووه"
K24 - هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كوردستان تی ڤی، رایده‌گه‌یه‌نێت، دوێنێ پێنجشه‌ممه 16/3/2017, له‌كاتی رووماڵكردنی یاری نێوان یانه‌ی نه‌ورۆز و شێروانه له یانه‌ی كه‌مال سه‌لیمی شاری سلێمانی، هێزی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كان په‌لاماری نه‌شمیل محه‌مه‌د، په‌یامنێری وه‌رزشیی كوردستان تی ڤی ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، به‌هۆی په‌لاماره‌كه، ئه‌و كچه په‌یامنێره، ماوه‌ی پێنج كاتژمێر له‌هۆش خۆی چووه و گه‌یه‌ندراوه‌ته نه‌خۆشخانه و دوای شه‌وێك مانه‌وه له ژێر چاودێری ته‌ندروستی، ئه‌مڕۆ به‌یانی گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه ماڵه‌وه.
سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیكردن لە رۆژنامەنووسان, له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئیدانەی دەستدرێژی و توندوتیژی بەرامبەر بە کچە رۆژنامەنووس نەشمیل محمد دەکات و رایدەگەیەنێت هەڵسوکەوتی هێزە ئەمنییەکان بەرامبەر بە رۆژنامەنووسان هیچ گۆڕانکاری بەسەردا نەهاتووە و وەک دوژمن مامەڵە لەگەڵ پەیامنێران و وێنەگری کەناڵەکان دەکەن.
به‌رپرسی نووسینگه‌ی سلێمانی كه‌ناڵه‌كه، باس له‌وه ده‌كات، په‌یامنێره‌كه‌یان له‌گه‌ڵ وێنه‌گرێك، ویستوویانه رووماڵی یاری نێوان دوو یانه‌كه بكه‌ن، به‌ڵام رێگرییان لێكراوه و دواتر لێیاندراوه و ئازار به سه‌ری ئه‌و كچه په‌یامنێره گه‌یشتووه.
ئه‌مه له كاتێكدایه، كه دوێنێ پێنجشه‌ممه، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و له كاتی رووماڵكردنی ساڵیادی كاره‌ساتی كیمیاییبارانكردنی هه‌ڵه‌بجه، رێگری له تیمه‌كانی كوردستان 24 كرا كاری رۆژنامه‌وانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، وێڕای پچڕاندنی كێبڵی په‌خشی راسته‌وخۆ، هێزه ئه‌منییه‌كان، ده‌ستییان به‌سه‌ر كامێرا و كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانیشدا گرت.