نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە نەوشیروان مستەفا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

بەبۆنەی کۆچی دواییی خاتوو شوعلە عەلی، هاوسەری نەوشیروان مستەفا‌، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستە كرد، ئەمە دەقەکەیەتی:

بەڕێز کاک نەوشیروان مستەفا،

ئەمڕۆ هەواڵی کۆچی دواییی خاتوو شوعلە عەلی، هاوسەری بەڕێزتانمان پێگەیشت، بەو بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێزتان و منداڵەکانتان و کەسوکار و خزمانی هاوسەری کۆچکردووتان دەکەین. خوای گەورە لە کۆچکردوو خۆش  ببێت و دڵنەوایی و تەندروستیش بە ئێوەی بەڕێز ببەخشێت.

نێچیرڤان بارزانی

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان

۱۷/۳/۲٠۱۷