سوپای ئەمریكا رەتیدەكاتەوە مزگەوتیان بۆردوومان كردبێت

" 42 كه‌س له‌ ئه‌نجامی بۆردومانكردنی مزگه‌وتێك له‌ گوندێكی له‌ باكووری رۆژئاوای سووریا كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌شی بریندار بوون"

K24 - ھەولێر

ئەمریكا چەندین ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر چەكدارانی داعش لە سووریا ئەنجامداوە، روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكردەوە، كە فڕۆكەكانی ئەمریكا مزگەوتێكیان لە باكووری سووریا كردووەتە ئامانج، بەڵام سوپای ئەمریكا رەتیدەكاتەوە كە فڕۆكە جەنگییەكانی ئەوان ھیچ مزگەوتێكیان لە سووریا بۆردوومان كردبێت.

بە گوێرەی زانیاری روانگه‌ی سووری بۆ مافی مرۆڤ" 42 كه‌س له‌ ئه‌نجامی بۆردومانكردنی مزگه‌وتێك له‌ گوندێكی نێوان حه‌له‌ب و ئیدلب له‌ باكووری رۆژئاوای سوریا كوژران و ده‌یان كه‌سی دیكه‌شی بریندار بوون".

 لە لایەكی دیكە به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، مزگه‌وتی گوندی ئه‌لجینا له‌ باشووری رۆژئاوای عه‌تریب له‌ نزیك شاری ئیدلب كراوه‌ته‌ ئامانج.