لەبارەی بانگدانی ئەلكترۆنی لە مزگەوتەكان روونكردنەوە دەدرێت
"وەزارەتی ئەوقاف سەرقاڵی جێبه‌جێكردنی خاڵ و بڕگه‌كانی كۆنفرانسی رێكخستنی گوتاری ئاینییه له رێگه‌ی لیژنه تایبه‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه"

K24 - ھەولێر
دوای ئەوەی ماوەیەك لەمەوبەر لە چەند كەناڵێكی راگەیاندن بڵاوكرایەوە كە بڕیارە لەمەودوا بانگدان لە مزگەوتەكان لە رێگەی ئامێری ئەلكترۆنیەوە بدرێت، بەڵام وەزارەتی ئەوقاف ئەو دەنگۆیە رەتدەكاتەوە.
لە روونكردنەوەیەكدا نەبەز ئیسماعیل گوتەبێژی وه زاره تى ئةوقاف و كاروباری ئاینی كە وێنەیەكی بۆ كوردستان24 ناردووە رایگەیاند: "له چه‌ند رۆژی رابردوو گوێبیستی ده‌نگۆیه‌ك بوین گوایه وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له رێگه‌ی سیسته‌مێكه‌وه بانگدانی مزگه‌وته‌كان به ئه‌لكترۆنی ده‌كات، ئێمه له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی رایده‌گه‌یه‌نین كه ئه‌مه پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تمان نییه و كاری له پێشینه‌ی ئێمه جێبه‌جێ كردنی خاڵ و بڕگه‌كانی كۆنفرانسی رێكخستنی گوتاری ئاینییه له رێگه‌ی لیژنه تایبه‌ته‌كان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه".
لە روونكردنەوەكەدا ھاتووە: "ئه‌م ده‌نگۆیه‌ش كه له به‌شێك له راگه‌یاندنه‌كان باسی لێوه ده‌كرێت پڕۆژه‌ی وه‌زاره‌تمان نییه، له كاتی بوونی هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كیش له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی وه‌زاره‌ته‌كه‌مان بڵاوده‌كرێته‌وه".