ئه‌مریكا و یه‌په‌گه كاتی جیاواز بۆ گرتنه‌وه‌ی ره‌ققه دیاری ده‌كه‌ن
داعش كاتێكی زۆری به‌ده‌سته بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری، جێگیركردنی چه‌كدارانی و بومبڕێژكردنی خانوو و ئۆتۆمبێله‌كان
K24 – هه‌ولێر
فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه راده‌گه‌یه‌نێت سه‌ره‌تای مانگی نیسانی داهاتوو ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی شاری ره‌ققه‌ی پایته‌ختی دیفاكتۆی داعش ده‌ستپێده‌كات و یه‌په‌گه‌ش به‌شداری له‌م ئۆپه‌راسیۆنه ده‌كات. له كاتێكدا پێنتاگۆن له زاری گوته‌بێژه‌كه‌ی راده‌گه‌یه‌نێت هێشتا بڕیاری هێرشكردن بۆ سه‌ر ره‌ققه نه‌دراوه.
رۆیته‌رز له زاری فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه سیپان حه‌مۆ بڵاوی كرده‌وه "سه‌ره‌تای مانگی نیسانی داهاتوو ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی بۆ رزگاركردنی ره‌ققه ده‌ستپێده‌كات".
پێشی وایه "ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی ره‌ققه له چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك زیاتر ناخایانێت".
له لایه‌كی تره‌وه گوته‌بێژی پێنتاگۆن جێف دێیڤس له وه‌ڵامی پرسیارێك له‌باره‌ی لێدوانی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی یه‌په‌گه رایگه‌یاند "هێشتا بڕیاری هێرشكردن بۆ سه‌ر ره‌ققه‌مان نه‌داوه، كه كه‌ی و چۆن به‌ره‌و رزگاركردنی شاره‌كه ده‌ڕۆین".
گوتیشی "داعش كاتێكی زۆری به‌ده‌سته بۆ به‌هێزكردنی به‌رگرییه‌كه‌ی، جێگیركردنی چه‌كدارانی و بومبڕێژكردنی خانوو و ئۆتۆمبێله‌كان".
وه‌زیری به‌رگری بریتانیا مایكل فالن رۆژی 11 شوباتی 2017 له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له هه‌ولێر گوتی: "تا وەرزی بەھاری داھاتوو شاری رەققەی پایتەختی دیفاكتۆی داعش بە تەواوەتی ئابڵۆقە دەدرێت، پێش ئەوەی هێرش بۆ رزگاركردنی خودی شارەكە دەستپێبكرێت".
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات رۆژی 5 تشرینی دووه‌می 2016 ئۆپه‌راسیۆنی كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌كانی پارێزگای ره‌ققه‌یان راگه‌یاند و له سێ قوناغی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه و ناوچه‌یه‌كی زۆریان له‌م پارێزگایه كۆنترۆڵكرد و بۆ یه‌كه‌مجاریش چوونه‌ته ناو سنووری پارێزگای دێره‌زۆر.
یه‌كه‌م ئاماژه‌ی هێرشكردن بۆ سه‌ر شاری رهقهق له كاتێك دایه ئه‌مریكا هێزێكی زیاتر بۆ ناوچه‌كه ره‌وانه كردووه، به‌ڵام هێشتا توركیا له‌سه‌ر گوشاره‌كانی له‌سه‌ر ئه‌مریكا به‌رده‌وامه بۆ دوورخستنه‌وه هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چه‌ندن بژارده خستووه‌ته به‌رده‌م لایه‌نی ئه‌مریكی.