"یه‌كسانبوونی ژنان و پیاوان له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدا 50 ساڵی دیكه‌ی ماوه"
رێژه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له جیهاندا له پێگه‌ی سه‌رۆك و سهرۆكوهزیراندان ئاشكراده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
له كۆی 193 ده‌وڵه‌تی جیهان، ته‌نها 16 ده‌وڵه‌تیان له لایه‌ن ژنانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن و به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ئه‌م ژماره‌یه‌ش له دوایین راپۆرتی رێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به ژنان، رۆژی 15/3/2017 ئاشكراكراوه.
به‌گوێره‌ی رۆژنامه‌ی لۆفیگارۆی فه‌ڕه‌نسی، لقه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له جیهان له‌و وڵاتانه سه‌رژمێریان كردووه و ژماره‌ی ئافره‌تانیان له ده‌سه‌ڵات بۆ ده‌ركه‌وتووه.
به‌گوێره‌ی ده‌ره‌نجامه‌كه، له‌ناو ئه‌و 193 ده‌وڵه‌ته‌ی جیهاندا، ته‌نها 16 ده‌وڵه‌ت كه سیستمی سه‌رۆكایه‌تی هه‌یه له لایه‌ن ژنانه‌وه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێن یان ئه‌و وڵاتانه‌ی سیستمی په‌رله‌مانیان هه‌یه و سهرۆكوهزیرانهكانیان ژنه، ئه‌و رێژه‌یه‌ش ده‌كاته 8.3%
به‌گوێره‌ی قسه‌ی مارتن چوجۆنگ، سه‌رۆكی یه‌كێتی په‌رله‌مانی نێوده‌وڵه‌تی، سه‌ركه‌وتنی ژنان بۆ لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات له وڵاتانی جیهاندا، له دوو ساڵی رابردوودا كه‌مبووه‌ته‌وه، ئه‌و ره‌وشه‌ی ئێستا هه‌یه، پێویستی به 50 ساڵی دیكه‌یه تا رێژه‌ی ژنان و پیاوان له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵات وه‌ك یه‌كی لێبێت".
له كیشوه‌ری ئه‌وروپا، ته‌نها 9 ژن گه‌یشتوونه‌ته پله‌ی باڵای ده‌سه‌ڵاتدارێتی، له كاتیكدا كیشوه‌ره‌كه له 48 وڵات پێكهاتووه، كیشوه‌ری ئه‌فریقا دۆخه‌كه‌ی خراپتره و ته‌نها 3 ئافره‌ت له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدان، له كیشوه‌ری ئاسیا 2 ئافره‌ت و ئه‌مریكای باشوور و ئۆقیانوسیا(ئوسترالیا و دوورگه‌كانی ده‌وروبه‌ری) بۆ هه‌ر كیشوه‌رێك 1 ژن له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتیدایه.
رێژه‌كه به‌گوێره‌ی كیشوه‌ر و وڵاته‌كانیان...
كیشوه‌ری ئه‌وروپا
تیریزا مای، سه‌رۆكوه‌زیرانی شانشینی یه‌كگرتوو (بریتانیا)
ئه‌نگێلا مێركڵ، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا
كۆلیندا گرابار كیتارۆڤیچ، سه‌رۆكی كرواتیا
بیتا سزیدلو، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی پۆڵۆنیا
دالیا گریباوسكایتی، سه‌رۆككۆماری لیتوانیا
ماری لویز كولێرو بریكا، سه‌رۆككۆماری ماڵتا
ئیرنا سولبرگ، سه‌رۆكوه‌زیرانی نه‌رویج
دوریس لیوتار، سه‌رۆكی یه:ێتی سویسرا
كیرستی كالیولاید، سه‌رۆككۆماری ئستۆنیا
كیشوه‌ری ئه‌فریقا
ئیلن جۆنسۆن سیرلیف، سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی لیبیریا
ئامینه غه‌ریب فهقیم، سه‌رۆكی مۆریشیوس
سارا گونجیلوا ئامادهێلا، سه‌رۆكوه‌زیرانی نامیبیا
كیشوه‌ری ئاسیا
ئهلشێخه حسێنه، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌نگلادیش
بیدیا دیڤی بیندیاری، سه‌رۆكی نیپال
كیشوه‌ری ئه‌مریكای باشوور
میشێل باشلیت، سه‌رۆكی چیللی
كیشوه‌ری ئۆقیانوسیا
هێلدا هاین، سه‌رۆكی دورگه‌ی مارشاڵ