هه‌وڵی فریودانی ئه‌ڵمانییه‌كان مه‌ده‌ن
ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی ئامێره‌وه بزانن خه‌ڵكی كام وڵاته‌یت
K24 - هه‌ولێر:
به‌رپرسانی ئه‌ڵمانی رایانگه‌یاندووه" سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌ی پرۆگرامێكی نوێن بۆ "ناسینه‌وه‌ی ده‌نگ" و له‌و رێگه‌یه‌وه بزانن ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه چوونه‌ته ئه‌و وڵاته و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كیان پێنییه، له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی كام وڵاتن".
ئۆفیسی كۆچ و په‌نابه‌رانی فیدراڵی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت" ئه‌و سیستمه ئه‌لیكترۆنییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌خرێته كار، باڵام بۆ ئه‌وه‌ی كاری رۆژانه‌ی پێ ئه‌نجام بده‌ن، ماوه‌ی ساڵێكی ده‌وێت و هه‌ندێكیش گوومانی ئه‌وه‌یان بۆ دروستبووه كه ناتوانێت سیستمێكی چالاك بێت".
به‌ڵام ئامانجی سیستمه نوێیه‌كه ئاشكراكردنی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه به زمانی عه‌ره‌بی قسه ده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت به ناوی سوورییه‌وه خۆیان بناسێنن، تا چانسێكی زیاتریان بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی هه‌بێت.
زانایانی زمانیش ناڕازین و ده‌ڵێن" ئه‌سته‌مه ئامێرێك ئه‌وه‌نده وردبێت و توانای ئاشكراكردنی زمان و ده‌سته‌واژه و خوێندنه‌وه‌ی وشه ده‌نگییه‌كانی هه‌بێت كه به‌رده‌وام له گۆڕاندان".
به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته ئه‌وه‌شیان گوتووه" ئامێره‌كه شانبه‌شانی ئه‌و سیستم و ئامێرانه‌ی دیكه كه ئێستا كاریان پێده‌كرێت ده‌خرێنه‌كار، نه‌ك به ته‌نها هه‌موو كاره‌كان به‌و ئامێره بسپێردرێت".
چونكه ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه، پێش ئه‌وه‌ی بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسیه‌كانیان بدرێت، پشكنینی زانیارییه‌كانیان به‌و سیستمه ده‌كرێت، ئه‌وكاته بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر دۆسیه‌كانیان ده‌درێت، ئه‌وه‌ش پێویستی به‌وه‌یه شاره‌زایان بڕیاری له‌باره‌وه بده‌ن".
ئه‌و ئامێره‌ش هاوشێوه‌ی ئه‌و سیستمانه‌یه كه له بانك و كۆمپانیاكانی دڵنیایی كاریان پێده‌كرێت و ده‌توانێت دیالیكت و زمانه‌كان له یه‌كتری جیابكاته‌وه.