بۆردومانكردنى هه‌ڕه‌مه‌كيانه‌ى مووسڵ ژماره‌ى قوربانيانى مه‌ده‌نى هه‌ڵكشاند

نەتەوە یەكگرتووەكانیش، ھۆشداری لەبارەی زیادبوونی ژمارەی ئاوارەكان دا و دۆخەكەی بە مەترسیدار زانی.

K24 – هه‌ولێر:

بەھۆی بۆردوومانە ھەڕەمەكییەكانی داعش و فڕۆكەكانی عێراق و ھاوپەیمانان، تادێت ژمارەی قوربانانی خەڵكی مەدەنی زياتر ده‌بێت، لە نوێترین پێشهاتيشدا به‌ هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه‌ 21 ھاووڵاتی كە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون بوونە قوربانی. نەتەوە یەكگرتووەكانیش، ھۆشداری لەبارەی زیادبوونی ژمارەی ئاوارەكان دا و دۆخەكەی بە مەترسیدار زانی.