سوپا دهيهوێت مزگهوتهكهى بهغدادى كۆنترۆڵ بكات
بە کەوتنی ئەو مزگەوتە خەونی داعش بۆ دامەزراندنی خەلافەت لە عێراق کۆتایی پێدێت.
K24 – ههولێر:
هێزەکانی عێراق لە بەرەکانی رووباری دیجلە و گەڕەکی موسڵی کۆن بەئاراستەی کۆنترۆڵکردنەوەی گەڕەکەکانی دیکەی شاری مووسڵ لە پێشڕەویدان.
کۆنترۆڵکردنەوەی مزگەوتی گەورەی موسڵ، کە ئەبوبەکر بەغدادی خەلافەتەکەی تێدا راگەیاند، گرنگترین ئامانجی هێزەکانی عێراقە، چونکە بە کەوتنی ئەو مزگەوتە خەونی داعش بۆ دامەزراندنی خەلافەت لە عێراق کۆتایی پێدێت.