ده‌نگۆی بۆمب كوشكی سپی ده‌خاته حاڵه‌تی هۆشداری ئه‌منی
شۆفێرێك ده‌ستگیركراوه و ئۆتۆمبێله‌كه‌شی پشكێنراوه و شه‌قامه‌كانی دوروبه‌ریشی داخراون
K24 – هه‌ولێر
شۆفێرێك خۆی ده‌گه‌یه‌نێته خاڵی پشكنینی به‌رده‌م كۆشكی سپی و به هێزه‌كانی ئه‌و شوێنه ده‌ڵێت بۆمبێك له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دایه.
كه‌ناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی كرده‌وه، شۆفێره‌كه ده‌ستگیر كراوه و پشكنینی ئۆتۆمبێله‌كه‌شی كراوه، به‌ڵام له باره‌ی بوونی بۆمب له ناو ئۆتۆمبێله‌كه هیچ لێدوانێك نه‌دراوه.
راشیگه‌یاند چه‌ندین شه‌قامی ده‌وروبه‌ری كۆشكی سپی داخران.
ئه‌وه دووه‌مین حاڵه‌تی نائه‌منییه له كۆشكی سپی رووده‌دات، پێشتر كه‌سێك به سه‌ر په‌رژینه‌كانی كۆشی سپی بازدا و چووه ناو حه‌وشه‌كه‌ی.
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كاتی هه‌ردوو رووداوه‌كه له فلوریدا بوو.
