هێرشكاره‌كه‌ی پاریس هۆكاری ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات
ده‌ڵێت هاتووم له پێناو خوا بكوژرێم
K24 – هه‌ولێر
ئه‌و هێرشكاره‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆرلی پاریس كوژرا، ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیبوو له پێناو خوا بكوژرێت، پیش ئه‌وه‌ی چه‌كی سه‌ربازێكی ژن لێ بستێنێت.
داواكاری گشتی فه‌ره‌نسا له پاریس فرانسوا مۆلین له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند "زیاد بن بێلقاسم 39 ساڵی سه‌ربازێكی ژنی چه‌ك كرد و ده‌مانچه‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌ری سه‌ربازه‌كه دانا و پێشی گوت چه‌كه‌كه‌ت دابنێ و ده‌سته‌كانیشت له‌سه‌ر سه‌رت دابنێ، من لێره‌م بۆ ئه‌وه‌ی له پێناو خوا بكوژرێم، له هه‌ر حاڵه‌تێكدا خه‌ڵك ده‌مرن".
"هێرشكاره‌كه ویستی ئه‌و سه‌ربازه وه‌ك قه‌ڵغانێكی مرۆیی به‌كار بێنێت، به‌ڵام سه‌ربازه‌كه خۆی خسته سه‌ر چۆك، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌ت بۆ هاورێكانی بره‌خسێنێت ته‌قه‌ی لێ بكه‌ن"، هه‌ر وه‌ك داواكاری گشتی گوتی.
هێرشكاره‌كه هه‌ندێ به‌نزین و قورئانێك و پاكه‌تێكی جگه‌ره و 750 یۆرۆ له ناو جانتا پشتییهكهیدا بوو و پێشتریش پێشینه‌ی كاری تاوانكاری هه‌بوو وه‌ك ماده‌ی هۆشبه‌ر و دزی چه‌كدارانه و به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به گروپه توندره‌وه‌كانی ئیسلامیش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵدا كرابوو و بۆ هێزه‌كانی ئه‌منی ناسراو بوو.
هێزه‌كانی پۆلیس له ماڵی زیاد ده‌ستیان به‌سه‌ر چه‌ند گره‌م كۆكایین و خه‌نجه‌رێك و هه‌ندێ پاره‌ی بیانی گرت.
زیاد بن بێلقاسم پێش ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆرلی له باشووری پاریس، ئۆتۆمبێلێكی دزیبوو و ته‌قه‌شی كردبوو.
به‌ره‌به‌یانی هه‌مان رۆژ له خاڵێكی پشكنین له باكووری پاریس راگیرا، به‌ڵام ته‌قه‌ی له پۆلیس كرد و به‌هۆیه‌وه پۆلیسێك به سووكی برینداربوو. ئۆتۆمبێله‌كه‌ی له‌و شوێنه به‌جێهێشت و ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی رفاند كه دواتر له فڕۆكه‌خانه ئۆرلی دۆزرایه‌وه.
به گوته‌ی داواكاری گشتی، ئه‌و ئامانجه‌ی كه هێرشكاره‌كه هه‌ڵبژاردبوو پیشان ده‌دات بووه‌ته "توندره‌و" و ده‌یه‌وێت هێرشێكی تیرۆیستی ئه‌نجام بدات.
مۆلیت هه‌روه‌ها گوتی باوك و برا و ئامۆزایه‌كی 35 ساڵی هێرشكاره‌كه بۆ لێپرسینه‌وه ده‌ستگیر كراون و هه‌موویان خۆیان په‌یوه‌ندییان به پۆلیسه‌وه كردووه.