پێنج ژن و 3 منداڵی ئێزدی لە ژێر دەستی داعش رزگاركران
"ھەوڵەكان بەردەوامن بۆ رزگاركردنی سەرجەم ھاووڵاتیانی ئێزدی لە دەستی داعش"
K24 - دھۆك
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا حوسێن قائید، بەرپرسی نووسینگەی رزگاركردنی كوردە ئێزدییەكان رایگەیاند: "پێنج ژن و 3 منداڵی ئێزدی لە ژێر دەستی داعش رزگاركران".
گوتیشی: "تا ئێستا نزیكەی 3 ھەزار و 400 ھاووڵاتی ئێزدی لە ژێر دەستی داعشدا ماون، ھەوڵەكان بەردەوامن بۆ رزگاركردنی سەرجەم ھاووڵاتیانی ئێزدی لە بن دەستی داعش".