به‌هرۆز گه‌ڵاڵی هێرش ده‌كاته‌سه‌ر مه‌لا به‌ختیار
ئه‌و نووسه‌رانه‌ی به‌رگری له مه‌لا به‌ختیار ده‌كه‌ن، به‌هرۆز گه‌ڵاڵی به فایلدار و خیانه‌تكار ناوده‌به‌ن
K24 - هه‌ولێر:
شه‌ڕی هه‌ڵدانه‌وه‌ی فایل و لاپه‌ڕه‌كانی رابردوو، له نێوان مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و به‌هرۆز گه‌ڵاڵی نوێنه‌ری حهزبهكهی له ئه‌نقه‌ره گه‌رم و فراوانترده‌بێت.
ئه‌و شه‌ڕه له به‌ره‌ی مه‌لا به‌ختیاره‌وه خه‌ڵكێكی دیكه ده‌یكه‌ن و به‌هرۆز گه‌ڵاڵی ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ی ئه‌و وتارانه بۆ مه‌لا به‌ختیار ده‌نووسن، نایانناسم و مه‌لا خۆیه‌تی ده‌ینووسێت".
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی بۆ دوو له‌و وتارانه‌ی له‌لایه‌ن دوو كه‌س به ناوی (ئازادی مەحمود شاسوار)، كه وتارێكی له ژیر ناوی" بەهرۆز گەڵاڵی؛ هەم فاوڵو هەم ناهەقی ..! و (ڕابەر قەرەداغی) یش وتارێكی به‌ناوی" لە یادی هەڵەبجەدا.. وەڵامێكی (فایلانەی ڕەخنەیی هەڤاڵانەی بەهرۆز گەڵاڵی) نوسیووه، بۆچوونی هه‌ر دوو نووسه‌ره‌كه به قسه‌ی راسته‌وخۆی مه‌لا به‌ختیار ده‌زانێت.
نوێنه‌ره‌كه‌ی یه‌كێتی له ئه‌نقه‌ره نوسیوویه‌تی" بەم دووناوە دەڵێم خۆتان هەردوكتان مەلابەختیارن، بۆیە دەڵێم، مەلابەختیار جەسوربایتایە، ڕاستەوخۆ بەناوی خۆت وەڵامی منت بدابایەوە! نەوەكو بەناوی دروستكراو، بۆیە قسەكانم هەمووی ڕوویان لە تۆیە و پێشت دەڵێم : تۆباسی خیانەتت كردوە؟ من تەحەدای خۆت و هەموودارو دەستە و ماستاو چییەكانی دەوروبەت دەكەم كە بۆ چركەساتێكیش لە سەنگەری دژی حزب ومیللەتی خۆم وەستابم!".
ئه‌و دوو نووسه‌ره‌ی گه‌ڵاڵی به مه‌لا به‌ختیار ناویان ده‌بات هێرشیانكردووه‌ته سه‌ر به‌هرۆز گه‌ڵاڵی و ره‌خنه‌یان لێگرتووه، ره‌خنه‌كانیش به‌هۆی وتارێكی پێشووتری به‌هرۆز گهڵاڵییهوهیه كه هێرشی توندی كردبووه سه‌ر لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی.
ئازادی مه‌حمود شاسوار، ره‌خنه‌ی زۆری له به‌هرۆز گه‌ڵاڵی گرتووه و نووسیینهكهی له رێگه‌ی میدیای ئۆنلاین و سۆشیال میدیاوه داوه‌ته‌به‌ر تانه و له چه‌ند خاڵێكدا ده‌ڵێت" گەڵاڵی، ئەگەر سەركردەی یەكێتییە، دەبوو لەكۆبوونەوەی سەركردایەتی رەخنەی خۆی بگرتایە! بەڵام بەهۆی ئەوەی سەركردە نییەو هەر ئەوەندەش لەژیانی حزبایەتی دەزانێت، بۆیە هانای بۆ میدیای ئۆنلاین بردووە!".
* گەڵاڵی، دیارە هەر ئەوەندەی نوسیوێتی لەباسو خواستەكانی ئەم دواییەی حزبەكەی گەیشتووە! ئەگەرنا دەبوو وەك هەر دەنوسێ، قوڵتر بینوسیایە، چونكە (كوندە) لەشوێنێكی تر دڕاوە..!
* گەڵاڵی، ئەگەر شتێك لەهیچ شارەزایە، نەدەبوو بنوسێت:
"هێشتا مەرەكەبی نەخشە ڕێگاكە وشك نەبۆتەوەو تەنانەت هێشتا زۆربەی كادرەكانی یەكێتی و حزبەكانی تریش بەتەواوەتی نازانن ئەو نەخشە ڕێگایە چیتێدایە؟".
چونكە، لەدوای پەسەندكردنی هەر بڕیار‌و راسپاردەیەك، بە نەخشە رێگەی حزبەكەشییەوە، هەتا وەكو وەقائیعی رەسمی، بڵاونەكرێتەوە، چۆن دەبێ هەموو كەسێك، بەكادرانی حزبەكەشییەوە بیزانن! مەگەر وانییە، ئەنجومەنی سەركردایەتی بۆ لەپاركی ئازادی‌و باخی گشتی سلێمانی، كۆ نابێتەوە؟!
* گەڵاڵی، دەبوو وردتر بێتەوە لەو دوو نمونەیەی هێناویەتییەوە، چونكە: ئیمزاكردنی رێككەوتنی حزبەكەییو گۆڕان، مەراسیم بووە نەك كۆبوونەوە و ئەوەندەشی موتابەعەم هەیە، لەدوای نەخۆشكەوتنی بەڕێز تاڵەبانییەوە، ئەمە یەكەمین كۆبوونەوەیە مەلا بەختیار، بەشداری نەكردووە. ئیتر لەكوێ و چۆن و بۆچی رێگەی بەقەڵەمەكەی دەدات ئەو فاوڵانە بكات و بنوسێت:
"تێبینی ئەوەم كردووە، لە كۆبونەوەیەك كە هەڤاڵ مەلا بەختیار بزانێ ناوەڕۆكی كۆبونەوەكە، وەكو كە خۆی دەیەوێ تێپەڕنابێ! ناچێتە كۆبونەوەكە تا پیشانی حزب و لایەنەكان و جەماوەری بدات كە خۆی ناڕازییە لە سەر ناوەڕۆكەكەی...!".
هه‌روه‌ها له درێژه‌ی رهخنهگرتنیدا له گه‌ڵاڵی ده‌ڵێت" ئەم پەتایە، بەڕاستی شەرمهێنەو هیچ پاساوێكی نییە! كە دەبینین نەخشەڕێگەگەی یەكێتیی، بەر لەكۆبوونەوەی یەكەمی ئەنجومەنی سەركردایەتی، لەلایەن هەمان كەسانێكەوە كە بوونەتە فەیسبوك چی‌و پەیامنێری بێ‌ئاگا لەئیتیكی رۆژنامەوانی، بڵاوكرایەوە!
ئەم دیاردەیەش، وەك دۆستانی یەكێتیی دەیڵێن، هی ئەوەیە كە بەداخەوە كۆنگرە كەسانی وەهای كردە (سەری كردە..!)، ئەگەرنا ئەوە كوفری قورئانە، نهێنی ناو كۆبوونەوەی سەركردایەتی، بۆ مییدیاكان دزەی پێبكرێت.. كە بێگومان سادەترین پێناسەش، بۆ ئەم نابەرپرسیارێتییە، ئەوەیە: ئەو كەسانە، لەشوێنی شایستەی خۆیاندا نیین! و دەبوایە لە (جێگەی تر) بن!!".
به‌ڵام (رابه‌ر قه‌ره‌داغی) زۆر توندتر هێرشی كردووهتهسه ر به‌هرۆز گه‌ڵاڵی و به خائین و خۆفرۆش تۆمهتباریكردووه و نوسیوویه‌تی:" خیانەتیش هەتا خیانەت لەناو میللەت بۆ میللەتێكی تر جیاوازە. خائین هەیە لەناو دەوڵەتەكان جاسوسی بۆ دەوڵەتێكی تر ئەكات. خائینیش هەیە لەناو حیزبێك پەیوەندی بە حیزبی ترەوە ئەكات. ئەم جۆرە خیانەتانە لە زروفی ئاسایی و نەبونی مەترسیدا هەمیشە ڕویداوە و ڕوئەدات. بەڵام خیانەت هەیە لەناو نەتەوەی بەدبەختی كورد كە ئەنفال و كراوە و هەڵەبجە وگەرمیان و كوێستانی خەڵتانی كیمیاباران بووە ئەم جۆرە خیانەتە ، لە پیسترین و بێ ڕەوشترین و سەرشۆڕانەترین خیانەتە كە (بەهرۆز گەڵاڵی)لەم جۆرە خائین و خۆفرۆشانەیە كە لەناو كوردی ئەنفال و كیمیاباران كراودا لە بەرامبەر بڕێك دۆلاردا خۆی فرۆشتوە بە موخابەراتی عێراق ئەویش وەنەبێ خۆی پێشمەرگە بوبێ و خۆی لەناو ئەنفال و كیمیاباران بوبێ. نا ئەم پیاوە گەورەیە لەڤیەنای پایتەخی نەمسا بووە و لەبری هەڵمەت بردن بۆ سەر دوژمن هەڵمەتی بۆ ناو مەلهاكانی ڤیەنا و خانمە زەرد و سورەكان بردوە.
پێ ناچێ ئەم پیاوە لەدوای لێبوردنیشی لەسەر داوای هەڤاڵ(مام جەلال) شەرم بكات. بۆیە لەیادی (29) ساڵەی كیمیای بارانی هەڵەبجەدا لەسەر سەركردەیەكی وەك (مەلا بەختیار) دەنوسێ كە بەعس بەقەد(مام جەلال)ڕقی لێ بوو. (24) ساڵ دایك و باوك وحەوت خوشك و برایان بۆ فەلوجە دوور خستەوە. برایەكیان بە ناوی(جاسم) لە داخی مەلا بەختیار شەهید كرد. خۆی دەیان جار لە پێش و لە دوای ڕاپەڕینیش لە مەرگ گەڕاوەتەوە. بۆ یەك سەعات و بۆ یەك ڕۆژیش لەپێناو هیچ شتێك و لە بەرامبەر هیچ شتێك‌دا لە خەبات و تێكۆشان كۆڵی نەداوە و هەمیشە دوژمنانی دیموكراتی لە هەموو سەركردەكانی تر زیاتر ڕقیان لێیەتی. (مەلا بەختیار) خاوەنی خۆشەویستیەكی نەتەوەییە جگە لە خائین و خۆفرۆشان كە(بەهرۆز گەڵاڵی)یەكێكیانە".
ئه‌و نووسه‌ره‌ی به‌هرۆز گه‌ڵاڵی، به مه‌لا به‌ختیار ده‌یناسێنێت ئه‌وه‌شی نوسیووه" ڕوداوەكان و ژیانی حیزبایەتی ناو یەكێتی خەریكە روت ئەبێتەوە كە چیدیكە تێكۆشەرانی وەك (مەلا بەختیار) نەتوانن درێژە بە خەباتی حیزبایەتی بدەن.
هه‌روه‌ها ده‌لێت" زۆر نابا چارەنوسی یەكێتی ئەبینرێتەوە لەسەر دەستی خاوەن كۆمپانیا و بەرتیل خۆر و كۆنە جاسوس و ماستاوچیەكان بەرەو كام هەڵدێر هەپرون هەپرون ئەبێ..تەنانەت ئەگاتە ئەوەی خاوەن كۆمپانیاكان و بازرگانەكانی نەوت یەكتریش بكوژن".
هه‌ر بۆیه ئه‌و وه‌ڵامدانه‌وانه به‌هرۆز گه‌ڵاڵی زیاتر توڕه‌كردووه و رووی ده‌می كردووه‌ته مه‌لا به‌ختیار و راسته‌وخۆ پێی ده‌ڵێت:" تۆلە شاخ خیانەتت لەیەكێتی نیشتمانی كوردستان كرد. لەناو یەكێتی تەنزیمێكت بەنهێنی دروست كرد. پاشان گیرایت، دادگایی كرایت و ئەمری كوشتنت بۆ دەرچوو، بەڵام جەنابی مام جەلال دڵی گەورە بوو تۆی عەفوكرد تۆ لە هەڵەی ئاڵای شۆرش هیچ فێرنەبووی، ئێستاش هەمان هەڵە دوبارە دەكەیتەوەو لەناو یەكێتی (دابڕانت) دروست كردووە، ئەمەش حزبێكی تازەیە لەناو یەكێتی".
له خاڵێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا گه‌ڵاڵی به مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت" باسی خیانەتی حكومەتی بەعست كردووە؟ لەمەشیان دەبێ هەتاماوی سوپاسی كاك ئەبوشەهاب بكەیت كەلەكاتی هەڵاتنەكەت لە زیندان تۆیگرتەوە؟ ئەگەرنا، پەیوەندیت بەپیاوەكانی ڕژێم وبەعس كردبوو بێیتەوە سلێمانی وتەسلیمیان بیتەوە. بەڵگەشم بۆ ئەم قسانەم هەموو سەركردایەتی یەكێتی، ئەم روداوە زۆرباش دەزانن".
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی هه‌ر به‌وه‌نده‌وه نه‌وستاوه و به مه‌لا به‌ختیاری گوتووه" خۆت بە ڕۆشنبیر دەزانی! بەڵام دڵنیام نەخوێندەواری ..! باسی دیموكراسی دەكەی؟ كەچی بڕوات پێی نیە! باسی مافی ژن دەكەی؟ تۆیەكەم كەسی مافی ژنت پێشیلكردوە.باسی مودێرنیتەو عەولەمە دەكەیت، هیچی تێنەگەیشتویت. ئیتیهامات دەبەخشیتەوە! قسەكانیشت هیچ بنەمایەكی یاسایی و بەڵگەداریان نیە؟ بۆیە داوا دەكەم سەركردایەتی یەكیتی ڵێكۆلینەوەت لەگەل بكەن؟ بەچ هەقیك تۆ لە چاو‌دێر تەشیربە خەڵك دەكەیت؟".
به‌هرۆز گڵاڵی به مه‌لا به‌ختیار ده‌ڵێت" گوایە دەتەوێ لە یەكێتی بكشێیتەوە، دڵنیام، چونكە دەستت كەشف بووە. دەمێكیشە حزبێكت لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەناوی دابڕان دروستكردووە، ئەوانەی پشتیوانیشت لێدەكەن؟ هەرئەوانەن كەلە دوای رزگاربونت لەزیندان چویت لەلایان دانیشتی".
به‌هرۆز گه‌ڵاڵی ئه‌وه‌شی بۆ مه‌لا به‌ختیار نوسیووه كه به‌هۆی ئه‌و وتارانه‌ی دژی نووسراوه، سكاڵای له‌سه‌ر تۆمارده‌كات و له كۆتایی وتاره‌كه‌شیدا ئۆباڵی ناكۆكییه‌كانی ناو یه‌كێتی ده‌خاته ئه‌ستۆی مه‌لا به‌ختیار و ده‌ڵێت:" 3 ساڵە تۆ هۆكاری ئەوەیت و لێناگەڕێیت تەبایی وبرایەتی لەناو یەكێتی نیشتمانی كوردستان دروست بێت. ئاژاوە دەگێریت لەنێوان برادەرەكان؟ پێشت دەڵێم زۆرشت ماوە بینوسم . بەڵام ئەخلاقی حزبیم رێگام پێنادات لەبەرخاتری یەكێتی هەندێك شت ماوە جارێ باسیان ناكەم؟ بەڵام بە دڵنیاییەوە بۆ ڕۆژی دادگا دەیانهێڵمەوە" من نێچیرێكی ئەوەندە فەقیرو بێدەسەڵاتیش نیم بە بەدرەوشتێكی وەك تۆ ناو و ناوبانگ و مێژووەكەم لەكەداربكرێت".