وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا په‌یامێك بۆ بارزانی ده‌نێرێت
هیواداره جارێكی دیكه‌ش سه‌ردانی كوردستان بكات
K24 - هه‌ولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا بۆریس جۆنسۆن له په‌یامێكدا پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی ده‌كات و هیوای به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و هه‌رێمی كوردستان له ساڵی نوێ ده‌خوازێت.
هه‌روه‌ها ستایشی رۆڵی گه‌لی كورد له شه‌ڕی دژی داعش و له باوه‌شگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره‌ی عێراق ده‌كات و باسیش له سه‌ردانی خۆی بۆ كوردستان له ساڵی 2015 ده‌كات و هیواداره جارێكی دیكه‌ش سه‌ردانی كوردستان بكات.
به‌م شیعره‌ی پیره‌مێرد به بۆنه‌ی نه‌ورۆز، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كۆتایی به په‌یامه‌كه‌ی بۆ سه‌رۆك بارزانی هێناوه: "ئه‌م رۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە!"
ده‌قی نامه‌ی جۆنسۆن بۆ بارزانی
زۆر بەڕێز سەرۆک مەسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق
دیوان
هەولێر
عێراق
بەڕێز جەنابی سەرۆک،
تکایە سڵاو و ڕێزی بێپایانم قەبوڵ بکە بۆ خۆت و خێزانەکەت و تەواوی خەڵکی
کوردستانی عێراق بە بۆنەی نەورۆزەوە.
گەلی کورد ساڵی رابردوو قارەمانێتییهكی مەزنی لە شەڕی لەناوبردنی داعش پیشاندا و مێواندارییەکی بەخشندەتان نواند بۆ له خۆگرتنی ژمارەیەکی زۆری خەڵکی ئاوارەی ناوخۆ.
هیوادارم لە ساڵی داهاتوو پەیوەندییەکانی نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستانی عێراق قووڵتر ببنه‌وه. کۆمەڵێک یادگاری زۆر جوانم هەیە لە سەردانی رابردووم بۆ هەولێر لە 2015 و بە هیوام جارێکی تر بگەڕێمەوە.
ئومێدی نەورۆزێکی دڵڕفێن و پڕ له ئاشتی و ساڵێکی سەرکەوتوو بۆ ئێوە دەخوازم. ئه‌م رۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە!
وەزیری دەرەوەی شانشینی یەکگرتوو
بۆریس جۆنسۆن
