به ڤیدیۆ...ناپۆلی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێنا
ئه‌ستێره‌یه‌كی ناپۆلی یه‌كێك له جوانتیرین گۆڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆمار كرد
له میانه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 29ـه‌مینی سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یانه‌ی ناپۆلی سه‌ركه‌وتنێكی به زه‌حمه‌تی له دژی ئیمپۆلی تۆمار كرد، كاتێك یارییه‌كه‌ی به 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی برده‌وه، له یارییهكهیشدا ناوبژیوان 3 لێدانی سزای بۆ هه‌ردوو یانه هه‌ژمار كرد.
درایس مێرتینێز ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی یانه‌ی ناپۆلی له خولكی 7 لێدانێكی سزای له‌ده‌ستدا، دواتر له خوله‌كی 19 لۆرنزۆ ئینسینی به تۆماركردنی گۆڵێك ناپۆلی پێشخست، پاشان له خوله‌كی 24 مێرتێنێز به لێدانێكی راسته‌وخۆ قه‌ره‌بووی له‌ده‌ستدانی لێدانه سزایه‌كه‌ی كرده‌وه، به‌مه‌ش یه‌كێك له جوانترین گۆڵه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه‌ی تۆمار كرد.
له خوله‌كی 38 لۆرنزۆ ئینسێنی به‌لێدانی سزا گۆڵی دووه‌می خۆی له یارییه و سێیه‌می یانه‌كه‌ی تۆمار كرد.
له گێمی دووه‌م یانه‌ی ئیمپۆلی زۆر نزیك بوو له یه‌كسانكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه، كاتێك له خوله‌كی 70 عومه‌ر قه‌دووری گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی كرد، دواتر له خوله‌كی 82 ماسیمۆ ماكارۆنی ته‌مه‌ن 37 ساڵ به لێدانی سزا گۆڵی دووه‌می ناپۆلی تۆمار كرد.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی ئه‌م یارییه:
ـ ناپۆلی به 63 خاڵ گه‌ڕایه‌وه پۆلێنی دووه‌می سێریا ئه‌ی.
ـ درایس مارتێنێزی هێرشبه‌ری ناپۆلی گۆڵی ژماره (19)ـی له‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی تۆمار كرد.
درایس مێرتینس له دواین 15 یاری له سێریا ئه‌ی 18 گۆڵی تۆماركردوه. ـ
ـ لۆرنزۆ ئینسینی هێرشبه‌ری ناپۆلی گۆڵی ده‌یه‌می له‌م وه‌رزه بۆ ناپۆلی كرد.
لۆرێنزۆ ئینسینی له دواین 6 یاری له سێریا ئه‌ی به‌شداریی له 6 گۆڵ كردووه،
و 2 ئه‌سیست.4 گۆڵ
ـ یانه‌ی ئیمپۆلی به 22 خاڵ بۆ خانه‌ی حه‌ڤده‌یه‌می سێریا ئه‌ی دابه‌زی.