برايه‌كى ئه‌و كچه‌ى ڤيديۆى بڵاوكراوه‌ته‌وه بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت
هۆشدارى ده‌داته كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن
K24 – زاخۆ:
توندوتيژى دژى ژنان له زاخۆ له باره‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى هه‌واڵێكى كۆن و باسكردن له ڤيديۆيه‌كى كۆنى رووداوێكى كۆمه‌ڵايه‌تى هۆشدارى ده‌داته كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن و داواش ده‌كات له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان بره‌و به‌و گرته‌يه نه‌درێت و راشيده‌گه‌يه‌نێت كه ئه‌نجامده‌رانى ئه‌و كاره سزا دراوون.
له لێدوانێكى تايبه‌ت بۆ كوردستان 24، نه‌قيب شڤان ئيسماعيل به‌رپرسى نووسينگهى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتيژى دژى ژنان له زاخۆ رايگه‌ياند، ئه‌و رووداوه له 20ى حوزه‌يرانى 2016 له زاخۆ روويداوه و له شه‌وى بوكێنيدا كه‌سێك گومانى له هاوسه‌ره‌كه‌ى بۆ درووستبووه و دواتر له به‌رده‌م كامێرادا توندوتيژى ده‌روونى دژى ئه‌و ژنه ئه‌نجامده‌دات.
گوتيشى: دواى رۆژێك له بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و گرته ڤيديۆيه، به‌دواداچوون كراوه و تاوانباران ده‌ستگيركراوون و به گوێره‌ى مادده‌ى 2ى ياساى ژماره 6ى ساڵى 2008 به ناوى ياساى خراپ به‌كارهێنانى مۆبايل بۆ ماوه‌ى ساڵێك هه‌ريه‌ك له (ف.ص.ع) و (ع.ص.ى) له لايه‌ن دادگاوه حوكمدراوون و تا ئێستاش له زينداندان.
له‌و باره‌يه‌وه (ح.م)، براى ژنه‌كه، تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، له رۆژى رووداوه‌كه‌وه تا ئێستا بارى ده‌روونى خوشكه‌كه‌م تێكچووه و داواشدهكهم رێگرى بكرێت له دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ى ئه‌و گرته ڤيديۆيه و تكا ده‌كه‌ين هيچ كه‌س و ده‌زگايه‌ك له باره‌يه‌وه قسه نه‌كات.
هه‌روه‌ها گوتيشى: تا ئێستا خوشكه‌كه‌م به مافى ياسايى خۆى نه‌گه‌يشتووه و ره‌دى ئيعتبارى بۆ نه‌گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه و مافى خوراوه.
روونيشيكرده‌وه، نيگه‌رانين له‌و بڕياره‌ى دادگا و داواكارين سزاى توندى تاوانباران بدرێت.
به‌رپرسه‌كه‌ى توندوتيژى دژى ژنان له باره‌ى ئه‌و تۆمه‌تانه‌ى دراونه‌ته پاڵ ئه‌و ژنه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، تا ئێستا هيچ به‌ڵگه‌يه‌ك نه‌خراوه‌ته‌ڕوو، كه تۆمه‌ته‌كان بسه‌لمێنن.
ئا: ئيسلام يوسف.