بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له كه‌ركووك جێبه‌جێ كرا
به‌ر له نه‌ورۆز.. بۆ یه‌كه‌مجار ئاڵاكه له‌سه‌ر ئه‌و دامه‌زراوه‌یه هه‌ڵكرا
K24 - كه‌ركووك:
وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دام و ده‌زگا حكومییه‌كانی شاری كه‌ركووك، قوتابییان ئاڵای كوردستانیانیان له‌سه‌ر سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی كه‌ركووك و كۆلیژێكی ئه‌و زانكۆیه هه‌ڵكرد.
په‌یامنێری كوردستان 24 له كه‌ركووك رایگه‌یاند, كه قوتابیان له نێو زانكۆكهكهدا فشاریان دروست كردووه كه له پاڵ ئاڵای عێراق ئاڵای كوردستانیش هه‌ڵبكرێت.
هاوكات هه‌ر بۆ پاڵپشتی له بڕیاری هه‌ڵكردنی ئاڵا، له‌سه‌ر یه‌كێكه له كۆلێژهكانیی زانكۆی كه‌ركووكیش ئاڵای كوردستان هه‌ڵدراوه.
له چه‌ند رۆژی رابردوو له نووسراوێكدا پارێزگاری كه‌ركووك داوای هه‌ڵكردنی ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر دام و ده‌زگا فه‌رمییه‌كانی حكومه‌ت له كه‌ركووك كرد، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی به‌شێك له پێكهاته‌كانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.