فهلاح مستهفا: عێراق ستراتیژیهتێكی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد نەبووە
"لەجیاتی ئەوەی ستایش بکرێین كه لەعێراقدا ماوینەتەوە، سزا دراوین"
K24 - ئیستانبول:
فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی تایبەت بە باسکردنی ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئیستەنبوڵ، رایگەیاند, هیچ کات عێراق ستراتیژییەکی نەبووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، ئاشکراشی کرد کورد مافی خۆیەتی داوای سەربەخۆیی بکات، لەبەرئەوەی بەهۆی مانەوەیان لە عێراق سزا دراون، نەک ستایش بکرێن.
فەلاح مستەفا، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی: "ئەگەر تەماشای مێژووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەیت، دەبینیت، کە هەمیشە هەوڵیداوە مافی کەمایەتییەکانی پێشێل بکات و سەرکوتیان بکات. بۆ نموونە عێراق هیچ کات ستراتیژ نەبووە بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد، هەموو کات هەوڵی دەدا رێگای توندوتیژییەوە ئەو پرسە کۆتایی پێ بێنێت".
له بارهی دهستكاریكردنی سنوورهكان و دابهشكردنی وڵاتانی ناوچهكه، گوتی: "ئێمە لەو بڕوایەشداین کە دەستکارییکردنی سنوورەکانی و دابەشکردنی گەلان لەدژی ویستی خەڵکەکەی، پلانێکی سەرکەوتوو نەبووە و شکستی خواردووە".
فهلاح مستهفا، گوتیشی: "لەدوای لەناوبردنی رژێمی سەدامیش هیچ کات ئێمە هەستمان نەکردووە بەشێک بین لە عێراق و لەجیاتی ئەوەی ستایش بکرێین لەعێراقدا ماوینەتەوە، سزا دراوین و حکومەتی بەغدا دوو ساڵە بووجەی کوردستانی بڕيوە".