لیزا گراندی: به‌كارهێنانی چه‌كی كۆكوژ دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه
كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه مه‌شق و راهێنانیان پێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتووان بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
لیزا گراندی، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی له عێراق بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، به‌كارهێنانی چه‌كی كۆكوژ، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا، دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
گراندی، گوتیشی: "كارمه‌ندانی ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه مه‌شق و راهێنانیان پێ ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری به‌ركه‌وتووان بكه‌ن".
هه‌روه‌ها نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی، جه‌ختیشیكرده‌وه، ئه‌وان داوای هاوكاری زیاتر له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ن بۆ لێقه‌وماوانی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ.