غه‌فوور مه‌خموورى: پێويسته په‌كه‌كه رێز له ياساكانى هه‌رێمى كوردستان بگرێت
پێویسته سوود له ئه‌زموونی هێزی پێشمه‌رگه له كاتی چوونیان بۆ كۆبانێ وه‌ربگیرێت.
K24 – هه‌ولێر:
غه‌فوور مه‌خمووری سكرتێری یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی دیموكراتی كوردستان سه‌باره‌ت به ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌ی خانه‌سۆر له شنگال رایگه‌یاند، پێویسته په‌كه‌كه رێز له یاساكانی هه‌رێمی كوردستان بگرێت و هه‌ر شوێنێك كه پێشتر رزگاری كردووه نه‌كات به موڵكی خۆی.
غه‌فوور مه‌خمووری جه‌ختیشی كرده‌وه، پێویسته سوود له ئه‌زموونی هێزی پێشمه‌رگه له كاتی چوونیان بۆ كۆبانێ وه‌ربگیرێت.