حكومه‌تى عه‌بادى: خۆشحاڵين به‌ سه‌ردانى شاندى هه‌رێم بۆ به‌غدا

عه‌لاق هیوای خواست حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکان بگەنە رێککەوتنێکی گونجاو.

K24 – هه‌ولێر:

مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکی بۆ کوردستان24 رایگەیاند، خۆشحاڵین بەسەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، جا ئەگەر شاندەکە سیاسی بێت یاخو حکومی.

عه‌لاق هیوای خواست حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەند سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکان بگەنە رێککەوتنێکی گونجاو.

سەبارەت بە هەماهەنگییەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەغدا لە دوای ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ گوتی: هەماهەنگییەکی باش لەنێوان هێزی پێشمەرگە وتەواوی هێزەکانی عێراق هەبووە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو هەماهەنگییەی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق کاريگه‌رى لەسەر بەدەستهێنانی دەسکەوت و سەرکەوتنەکان لە ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ هەبووە.